پرسەو هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین بە کۆچی دوایی مامۆستای تێکۆشەر و دڵسۆز(عەبدولخالق حەوێز بەیتار)،کەلەڕێکەوتی ۲۰۲۱/۲/٥بەهۆی نەخۆشی یەوەکۆچی دوایی کرد.
مامۆستای ڕەوانشاد هاوڕێ و تێکۆشەرێکی دێرین بوو،خاوەن خەباتێکی نیشتمانی و پیشەیی جوان و کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو لەنێو مامۆستایان و هاوڕێیانیدا،یەکێك لەو مامۆستاو پەروەردکارە تێکۆشەرانە بوو تاڕۆژی کۆچی دوایی دڵسۆزی ڕێبازەکەیی و نیشتمانەکەی بووە،و هەربۆیەش یەکێك بووە لەم مامۆستایانەی لە لایەن ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان ڕێزی لێنراوە،بەم بۆنە خەمناکەوەش پرسەو سەرەخوشی پێشکەش بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان و تەواوی خزم و هاوڕێیانی دەکەین.
هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵەتێکۆشەرەکەیان بێت.
حزبی شیوعی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆیە