ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەمشەمەكویرەكنی تاریكی پەلاماری بارەگای حزبی شیوعی عێراق دەدەن لە نەجەف

جارێكی دیكە شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی،دوژمنانی دیموكراسی و پێشكەوتن و شارستانی پەلاماری بارەگای حزبی شیوعی عێراق دەدەن لەپارێزگای نەجەف كە هەمیشە ماڵی نیشتمان پەروەران بووە لە پێناوی خزمەتی زەحمەتكێشانی گەلەكەمان لەوەتەی دامەزراندنی حزبی شیوعییەوە تاوەكو ئێستا.

دەستدرێژكرددنە سەر بارەگای حزبی شیوعی عێراقمان لە نەجەف لاپەڕەیەكی دیكەی زنجیرە شاڵاوی ترساندن و تۆقاندنی تێكۆشەرانە كە لە ریزی پێشەوەی سەنگەری بەرگری بوون لە بەرژەوەندی گەل لە پێناوی وەدیهێنانی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵأتیان كە بەدەست برسێتی و نەدارییەوە دەناڵێنن لەكاتێكدا چاوەڕوان بوون عێراقی نوێ وڵاتێك بێت پەرەپێدان و پێشكەوتن و ئاوەدانی وئارامی باڵی بەسەردا بكێشێت.

پەلاماردانی بارەگای حزبی شیوعی عێراق كارناكاتە سەر خواست و سوور بوونی شیوعییەكان لە داكۆكیكردن لە داخوازییەكانی جەماوەری زەحمەتكێش و رەتكردنەوەی تایفەگەری و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵأتیان وبەردەوامبوون لە رێگای تێكۆشان لەپێناوی نیشتمانێكی ئازاد و گەلێكی بەختیار.

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

6ی شوبات 2021

 

چالاکی حزبی