ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەم ڕۆژانەدا سوپای تورکیا بەهەموو توانا سەربازیەکانیەوە،وە بەگەڕخستنی جۆرەهاچەکی پێشکەوتوو، ئۆپەراسێۆنی بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە (چیای گارە)دەست پێکردوە.بەپێی هەواڵەکان تا ئێستاش شەڕوپێکدادان بەردەوامە.زانیاریەکان دەڵێن سوپای تورکیا زیانێکی زۆری گیانی بەرکەوتوە کە لە نێویاندا ئەفسەری پلەدار هەن.

ئێمە لە حیزبی شیوعی کوردستان بەتووندی پرۆتەستی ئەم دەستدرێژی و داگیرکاریەی سوپای تورکیا دەکەین.

ئەمە یەکەم جار نیە کە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە نێو خاکی هەرێمی کوردستاندا ئەنجام دەدات، وە پێناچێت ئەمە دواجاریش بێت،بۆیە گرنگە بەزووترین کات لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکان و زلهێزانی جیهانەوە سنورێک بۆ سەرکێشیەکانی ئەردۆغان لە ناوچەکەدا دابنرێت ،کە بوونەتە هۆی پشێوی و نائارامی لەدەڤەرەکەدا.دەبێ تورکیا لەوە تێبگات کە هەرگیز ناتوانێت بەڕێگەی سەربازی چارەسەری کێشەی کورد بکات،بۆیە باشتر وایە بەباشی دۆخە هەڵسەنگێنی و بیر لە چارەسەری سیاسی و ئاشتی و دیمکراتیانە بکەنەوە کە گونجاوترین چارەسەرە.

هاوکات داوا لەهەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەین کە بێنە سەرخەت و بە ئاشکرا ئیدانەی بکەن و هاوکات داوای وەستانی بکەن، چونکە ئەم کارەی تورکیا شکاندن و پێشێل کردنی سەروەری خاکی عيراق و کوردستانە،بێدەنگبوون لە ئاستیدا پتر هانی تورکیا دەدات بۆ بەردەوام بوون

لەسەر کاری دوژمنکارانە بەرامبەر بە خاک و نەتەوەکەمان و زیاترکردنی بنکە سەربازیەکانی لە هەرێمدا.

ڕسوایی بۆ سوپای داگیرکەر

سەرفرازی بۆ خەباتی گەلەکەمان دژ بە داگیرکەران.

مەکتەبی سیاسی

حزبی شیوعی کوردستان

هەولێر ٢٠٢١/٢/١٢

چالاکی حزبی