هه‌موو ساڵێك له 14 ی شوباتدا شیوعییه‌كان هاورێ و كه‌سانی به شه‌ره‌ف و نیشتمانپهروهرو پێشكه‌وتنخواز یادی تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه، یادی له سێداره‌دانی هاورێیان یوسف سه‌لمان {فه‌هه‌د} دامه‌زرێنه‌ری حزبی شیوعی عێراق و هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی دیاری محه‌مه‌د زه‌كی به‌سیم {حازم} و حوسه‌ێن محه‌مه‌د ئه‌لشبیبی {سارم} و هه‌روا یادی كوده‌تا قیزهوهنهكهی 8 ی شوباتی ره‌شی 1963 ئه‌كه‌نه‌وه كه بووه هۆی شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی تیكۆشه‌ر، نه‌مران : حوسه‌ین ئه‌حمه‌د ئهلرزی { سه‌لام عادل} سكرتێری یه‌كه‌می حزب و هاورێیانی سه‌ركرده جۆرج ته‌لۆ، جه‌مال حه‌یده‌ری، محه‌مه‌د ساڵح ئهلعهبهلی، نافع یونس، حه‌مزه سه‌لمان، محه‌مه‌د حوسه‌ێن ئه‌بو العیس، حه‌سه‌ن عه‌وێنه، عه‌بدولره‌حیم شه‌ریف، گالب عه‌بدولجه‌بار، سه‌بیح سباهی، ئه‌لیاس حه‌نا، مه‌تی ئه‌لشیخ " نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ناسراو ئه‌بو سه‌عید، داود ئه‌لجه‌نابی، زه‌عیم روكنی فرۆكه‌وان جه‌لال ئه‌لئه‌وقاتی " فازل عه‌باس ئه‌لمه‌هداوی، فازل ئه‌لبه‌یاتی، ماجد محه‌مه‌د ئه‌مین، مه‌هدی حه‌مید، ته‌ها شیخ ئه‌حمه‌د، وه‌سفی تاهیرو حه‌سه‌ن خدر ئه‌لدوری و ئه‌م كهساییهتییانه جێ په‌نجه‌یان دیاره له دامه‌زراندنی حزب وبنیاتنانی قه‌واره‌كه‌ی و رێكخستنی رێكخراوه‌كانی و داكوتانی نه‌ریته شۆرشگیرییهكهی و، به هه‌موو توانایانه‌وه چالاكی و تیكوشانی حزبیان له ساڵانی دامه‌زراندندا پێشخست و شكۆی حزبیان پاراست و له پێناویدا شه‌هید بوون و لاپه‌ره‌ی پرشنگداریان له مێژووی حزبدا تۆماركرد‌و خوێنی خۆیان به‌خشی و، ئێمه شیوعییه‌كانی عێراق و كوردستان و به‌م بۆنه پرتاوانه سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه دائه‌نوێنین و هه‌میشه یادیان زیندووه‌و به‌رز رائهگرین.
بۆ ئەم مەبەستەو لەم یادەدا هاوڕێیان لە هەولێری پایتەخت رۆژی یەك شەممە 14/2/2021 هەڵمەتێكی خوێن بەخشین ئەنجام دەدەن و دوای نیوەرۆكەش سەردانی مەزارگەی شەهیدانی حزب دەكەن.