مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكات.
ئەمە دەقەكەیەتی
بەڕێزان/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاو رێز
بەبۆنەی بەستن و كۆتایی هاتنی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنی جەنابتان بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان و لەئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی نوێ دەكەین و هیوادارین كۆمەڵی دادگەری كوردستان لەداهاتوودا رۆڵی زیاتری هەبێت لەپرسە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان و یەكڕیزی نێو ماڵی كوردستانی و هەڕەشەو مەترسیەكان و داكۆكی كردن لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان حزبی شیوعی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكەینەوە.
دووبارە پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون.
لەگەڵ رێزماندا
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
2021/2/22