مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دەكات.
دەقیی پیرۆزبایەكە:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت / پهیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(87)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK