ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی دەكات.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:

بە‌ڕێزان سكرتێر و ئەندامانی حزبی شیوعی كوردستان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێر و مەكتەبی سیاسی و یٔەندامان و لایەنگرانی ئەم حزبە تێكۆشەرە دەكەم و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

خەباتی حزبی شیوعی كوردستان بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بووە بۆ ئاشتی و ئازادی ودیموكراسی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی، ئومێد دەكەم بەردەوام بێت لەسەر كاروانی خەباتی خۆی وپێكە‌وە‌ ھە‌مووان كار بكە‌ین بۆ خزمەتكردن و بەدیهێنانی داوا رەواكانی گەل و نیشتمان.

جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان لە هەموو ئەندامان و هەوادارانی حزبەكەتان پیرۆز دەكەم.

 

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

چالاکی حزبی