مەكتەبی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان دەكات.
دەقیی پیرۆزبایەكە:
بەڕێز/ حزبی شیوعی کوردستان بەسڵاوێکی گەرمەوە، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه، پیرۆزبایی یادی (٨٧) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، حزبی شیوعی عیراق و كوردستانتان لێدەکەین.
حزبە تێکۆشەرەکەتان له‌مێژووی تێكۆشانیدا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانیی و دیموكراتیه‌كانی گه‌لانی عیراق و دۆزی رەوای گه‌لی كوردستاندا، درێغیتان نه‌كردووه‌و قوربانی زۆرتان داوە لە کۆری دوور‌و درێژی خەباتدا. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەیەتی له‌گه‌ڵ حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تاندا.
لە ساڵانی رابردووش‌دا لەزۆر قۆناغی سه‌ختی خه‌باتی رزگاری نیشتمانی و دیموكراتی و پێشكه‌وتنخوازی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دا ھاوسەنگەر و ھاوھەڵوێست بووینە.
ئومێدەوارین بۆ ئەم قۆناغەی خەباتیش ھەردوولامان و تێکرای ھێزە سیاسیە تێکۆشەرەکان، لەروانگەی بەرپرسیارێتی و ئەرکی نیشتمانی و دیموکراتی ھاوبەش، تەبایی نێوانمان بپارێزین و پەرەی زیاتری پێ بدەین بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەدیھێنانی ئامانج و ئەرکە ھاوبەشەکان. جارێكی تر ئه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت و سڵاوی ئه‌مه‌ك و وه‌فاداریش بۆ رۆحی پاکی شه‌هیده‌كانتان و تێكرای شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٣٠/٣/٢٠٢١