ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكەوتی 15-2-2017 بەبۆنەی چواردەی شوبات رۆژی شەهیدی شیوعی کۆمیتەی محەلی گەرمیان بەئامادەبوونی هاوریان جەوهەر شوکر وهوشیار عبدالعزیز و احمدمەجید کۆرێکی سیاسی بۆ دکتورکاوە مەحمود سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی  حزبی شیوعی کوردستان گریدا ،تایبەت بەدۆخی سیاسی هەرێم و نەخشەرێگای حزبی شیوعی كوردستان  كە پێشكەشی لایەنی پەیوەندیدار لە پارتەكانی دەسەڵات كراوە لەم كۆڕەدا هاوڕێ‌ كاوە بەرچاو رونیەكی باشی دایە ئامادەبوان لەسەر ئەو گرێكوێرانەی ئێستا دووچاری حكومەت و دامودەزگاكانی بووە بە تایبەت پەرلەمان و ئەو گرفتە ئابووریانەی بوونەتە جێگەی نارەزایی، جگای ئاماژەیە کۆرەکە بەبەشداری نوینەری دامودەزگاحکومی وحزبیەکان وجەماوەریکی بەرچاوبەرێوەچوو كە هەموان بەهەندو بایەخەوە گوێیان بۆ راوبۆچوونەكانی بەرێزیان گرت.

2017/2/15

چالاکی حزبی