له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه چه‌پ و شیوعیه‌كانی وڵاتی عه‌ره‌بی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی حزبی شیوعی چینی میللی له په‌كین به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له دیداری رۆژی چوارشه‌ممه 12-4-2017 له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی دڕندانه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی 10-4-2017 بۆ سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی عێراق له شاری دیوانیه ئیدانه ده‌كه‌ن و پشتیوانی خۆیان بۆ هاوڕێیانیان له حزبی شیوعی عێراقی دووپات ده‌كه‌نه‌وه .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ متمانه‌و بڕوامان به‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه ناتوانن ببنه رێگرو له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌می تێكۆشانی هاوڕێیانمان له حزبی شیوعی عێراقی له پێناوی دیموكراسیه‌ت و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی ، به‌تووندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره بۆ سه‌ر فره‌حزبی و فیكر و هاوشێوه‌ی كاره‌كانی داعشه له عێراقدا.
وێڕای هاوپشتیمان بۆ هاوڕێیانی حزبی شیوعی عێراقی دڵنیاین له‌وه‌ی زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر هه‌موو مه‌ترسی و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاروانی خه‌بات و تێكۆشان .
حزبه شیوعی و چه‌په‌كانی به‌شداربوو له به‌یاننامه‌كه‌دا:
حزبی شیوعی چینی میللی
پارتی ته‌جه‌موعی میسری
به‌ره‌ی میللی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی
حزبی شیوعی میسری
پارتی كه‌رامه‌ی میسری
پارتی سۆسیالیستی میسری
پارتی ناسری – میسر
حزبی شیوعی ئه‌رده‌نی
یه‌كێتی هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی مۆریتانیا
یه‌كێتی سۆسیالیستی هێزه میللیه‌كان – مه‌غریب
به‌ره‌ی دیموكراتی رزگاری – فه‌له‌ستین
پارتی كرێكاران – تونس
پارتی نیشتمانی دیموكراسیخوازانی یه‌كگرتوو – تونس
حزبی شیوعی لوبنان
به‌ره‌ی تێكۆشانی میللی – فه‌له‌ستین
پارتی پێشكه‌وتن و سۆسیالیستی – مه‌غریب
حزبی شیوعی سوریای یه‌كگرتوو
پارتی گه‌ل – فه‌له‌ستین
یه‌كێتی دیموكراتی – فه‌له‌ستین
پارتی پێشكه‌وتنخوازی سۆسیالیستی لوبنان
حزبی شیوعی كوردستان.