ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پۆلیسی توركیا 16 هەڵسوڕاوی چەپیان لە شاری ئەستەمبوڵ دەستگیر كرد كە دژ بە ئەنجامی راپرسیەكە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەناو دەستگیركراوەكان بەڕێز میسۆت غیجغیل سەرۆكی پارتی ئازادی و پشتیوانی هەیە.

 

بە پێی راپرسی پەیمانگای ئەفتۆنبلادیت پارتی سەوزی سوئیدی لە ئێستا هەڵبژاردن بكرێت تەنها 2،5%ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت و ناچێتە پەرلەمانەوە.

 

پاش سەرلەنوێ ژماردنەوەی دەنگەكان كاندیدی چەپگەرا لینین مۆرینۆ 1594 دەنگی زیادی كرد و رێژەی دەنگەكانی بۆ 51،16% بەرز بوەوە.

 

حیزبی شیوعی لۆكسمبۆرگ خۆپیشاندانێكی جەماوەری دژ بە هەڕەشەككانی ئەمەریكا بۆ سەر كۆریای باكور و لێدانی سوریا ئەنجام دەدات.

 

حیزبی شیوعی شیلی ژمارەی ئەندامانی ب 67 هەزار بەرز بوەوە بەمەش بووە گەورەترین پارتی سیاسی لە وڵات لە روی ژمارەی ئەندامانەوە.

 

55% هاوڵاتیانی روسیا پێیان وایە لینین رۆڵی مەزنی لە مێژوودا دیاریكردووە، 29%یش پێیان وایە رۆڵی زۆر باش بووە.

 

حیزبی شیوعی ژاپۆنی ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی شاری مەزنی تۆكیۆ لە 2ی یۆلی ئەمساڵ.

 

حیزبی شیوعی ژاپۆنی دووەم هێزی شاری تۆكیۆیە و خاوەند 17 كورسی شارەوانییە، دەیەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو ژمارەی كورسییەكاننی زیاد بكات.

 

ئەمرۆ لە 130 وڵات لە 600 شاری جیاجیا بە بەشداری سەدان هەزار كەس رێپێوانی پشتیوانی لە زانست بەڕیچوە دەچێت.

 

هەڵمەتەكە 830 هەزار كەس پشتیوانی لێدەكات، گەورەترین هەڵمەتە لە مێژوودا بۆ پشتیوانی لە زانست.

 

رێپێوانەكە وەڵامدانەوەیە بۆ هەڵوێستی ترامپ لە بەرامبەر گۆڕانكاری لە ئاوهەوای جیهان.

 

پارتی ئەكیلی شیوعی لە قوبرس(فەرمانڕەوای پێشو) یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی خۆی كردەوە.

 

شی جی بینگ سەرۆك كۆماری چین، لە هەرێمی قۆیتشۆ بۆ ئەندامەتی كۆنگرەی 19ی حیزبی شیوعی هەڵبژێردرا.

 

ئەمڕۆ لە شاری مۆسكۆو سەرتاسەری روسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو یادی 147 ساڵەی لە دایك بوونی فلادمیر لینین سەركردەی شۆڕشی ئۆكتۆبەر كرایەوە، لینین یەكەم كەس بوو مەرسومی ئاشتی واژۆ كرد، دەبوایە یەكەم كەس بوایە نۆبڵی ئاشتی وەربگرتایە.

 

بە بەشداری 50 هەزار حوشتر، ڤیستیڤاڵی مەلیك عەبدالعەزیز بۆ حوشتر بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی حوشتر لە سعودیە بەڕێوە چوو.

چەپ وكرێكاری