ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەواڵ / بڕیار محەمەد 

دوێنێ ،هاورێ هیوا عومەر ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ،لەمیانەی كۆرێكدا كە لەهۆڵی قاوەخانەی كلتوری كفری بەرێوەچوو خوێندنەوەی بۆ ناوەڕۆكی كتێبی (رەوشی مافەكانی كرێكاران كرد لەبەردەم مەترسیەكانی نیو لیرالیزمی سەرمایەداری ) دا كرد .

هاورێی كۆڕ گێر بەكەناڵی رێگای راگەیاند " لەم كتێبەدا خوێندنەوە بۆ دیدگای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ 2020 كە لەگەڵ بانكی نێو دەوڵەتی لەمانگی ئایاری 2016 ئەنجامی داوە كە ئاراستەی نمونەی سەرمایەداری لیبرالیزمە كەبۆماوەی 10 ساڵ بریتیە لە تایبەتكردنی كەورتی گشتی و زیاد كردنی باج و رسومات لەسەر هاولاتیان و كۆمەڵێ هەنگاوی دیبكە كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نیە،بۆئەوەش خاڵ بەخاڵ توێژینەوەی لەسەر كراوە 

گووتیشی"، لە نێوەندی كتێبەكەدا قسە لەسەر رۆڵی تێكۆشانی جەماوەری كراوە لەو پرۆژەی حكومەت ، هاوكات بە داتا رەوشی مافی كرێكاران لەكوردستان خراوەتە روو كە ئەویش وەك دەر ئەنجامی سیاسەتی حكومەت دۆخی كرێكاران لە چی دۆخێكدایە ، وە پێویستە چی بكەین بۆ پاراستنی مافە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان لەبەردەم هەڕەشەكانی نیو لیبرالیزمی سەرمایەداری لە چوارچێوەی ئەم كتێبە بۆ رای گشتی خراوەتە روو .

چەپ وكرێكاری