ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لقی سلێمانیی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بەبۆنەی یەكی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاند" 180ملیار دینار پارەی سندوقی خانەنشینیی كرێكاران لەو خەرجكراوە و هیچ پرۆژەیەكی پێویستیش بۆ خزمەتكردنی كرێكاران نەكراوەو روونیشیدەكاتەوە" ئایندەی كرێكاران زامن نەكراوە و یاسا كارپێكراوەكان بەشێكی زۆر لە كرێكارە جۆراجۆرەكانی پشتگوێی خستووە.

ئاماژە بەوەشدەكات" كرێكاران تائێستا لە سایەی حكومڕانیی خۆیی دا وەك پێویست بە مافەكانیان شاد نەبوون و ئایندەیان دابین نەكراوە، مووچە و بژێویی ژیانیان پارێزراو نییە. یاسا كارپێكراوەكان تا ئێستا وەك پیویست خزمەتیان ناكات و جێبەجێ نەكراون یان نەتوانراوە یاسای تایبەت بۆ كار وخانەنشینیی كرێكاران دەربكرێت شەهید و بریندارانی ڕووداوەكانی كار لە چوارچێوەی یاساكاندا وەك پێویست جێگەیان نەكراوەتەوە و ئایندەیان زامن نەكراوەو چەندین پیشەی جیاواز لە كرێكاران تا ئیستا هیچ ئایندەیەكیان لە چوارچێوەی یاساكاندا نییە و مافی دەستەبەركردن نایانگرێتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەشهاتووە" سەرەڕای هەموو ئەوانەی سەرەوە نوێترین بڕیاری وەزارەتی دارایی سەپاندویەتی، جۆرێكی تری باجە لەسەر كرێكارانی كەرتی تایبەت، سەرەڕای باجی دەستەبەركردن و سەرەڕای خەرجكردنی پارەی سندوقی خانەنشینی كرێكاران و خزمەت نەكردنی كرێكاران لە ئاستی پێویستدا".

داواكارین چیتر خزمەت و ماندووبوون و قوربانیدانی كرێكاران فەرامۆش نەكرێ و بایەخ بە توانا و شارەزایی كرێكارانی ناوخۆ بدرێت و پیشتیوانیی ماف و داخوازی و ئایندەیان بكرێت".

چەپ وكرێكاری