ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) كەتایبەتە بەمافەكانی مرۆڤ لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەراپۆرتێكیدا رایدەگەینێت" لە 1ی مانگی مەی 2016ی زایینیی هەتا 1ی مانگی مەی 2017، 544حاڵەتی پێشێلكاریی مافی كرێكاران لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تۆمار كراون.

ماڵپەڕی هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو" لەساڵی رابردوودا 73 حاڵەتی مەرگی كرێكارانی بیناسازی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراوە.

ئاماژە بەوەشدەكات" لەمساڵدا 82 حاڵەتی ناڕەزایەتی و مانگرتنی كرێكاران لە كوردستان هاتووەتە ئاراوە. دەشڵێت" لە سەرەتای مانگی مەی 2016 هەتا 1ی مەی 2017 زیاتر لە 3170 كرێكاری كورد لەلایەن خاوەنكارەكانیانەوە لەسەر كارەكانیان دەركراون

لە 1ی مانگی مەی ساڵی 2016ەوە هەتا ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2017 بەگشتی 22 چالاكوانی كرێكاریی كورد لەلایەن ناوەندی ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێران دەستبەسەر كراون.

لەو ماوەیەدا 7 چالاكی كرێكاری بە گشتی 66 مانگی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.

ماڵپەڕی هەنگاو روونیدەكاتەوە" لەساڵی رابردوودا بەگشتی 74 كۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە كەلە كۆی ئەو رێژەیە 50 حاڵەتیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی سەر سنووری حكوومەتی ئێران بووە. 

چەپ وكرێكاری