ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خورماتوو ـ ریگای كوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە ۲٠۱۷/٥/۱بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران مەراسیمێکی شایستە لە لایەن کۆمیتەی ڕێکخستنی خورماتوی حزبی شوعی کوردستانەوە ڕێکخرا.

لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادە بونی بەرێز (شلال عەبدول) قائیمقامی خورماتو و سەرۆکی فەرمانگەی شارەوانی خورماتوو و ژمارەیەک کرێکاری ماندوو نەناس و هاوڕێیانی حزبمان ڕێز لە (٦٠) کرێکار گیرا سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد

دواتر وتاری حزبی شیوعی کوردستان لە لایەن هاوڕێ (هێمن نوری) بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی دووز خوراماتوو خۆیندرایەوە پاشان جەند گورانیەک و بارجە شعریک پیشکەش کران ، لە کۆتای مەراسیمەک قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە (٦٠)کرێکار لە سەر بنەمای زۆرترین تەمەنی خزمەت کە لە سەرجەم نەتەوە جیاوازەکان خورماتوو پێکهاتبون .

چەپ وكرێكاری