هۆشه‌نگ كه‌ریم.
له 1ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران به سه‌رپه‌رشتی حزبی شیوعی روسیای یه‌کگرتوو و سه‌ندیکاکانی کرێکاران به به‌شداری نزیکه‌ی 3 ملیۆن کرێکار ، له سه‌رانسه‌ری روسیادا مه‌راسیمی 1ی ئایار له ژێر دروشمی ( له پێناو دادپه‌وه‌ری له‌کار و کرێ و ژیان) خۆپێشاندان و رێپێوان و ئاهه‌نگ له 732 شار و شارۆچکه به‌رزراگیرا .
بێجگه له دروشمه‌کانی چینایه‌تی و بانگه‌واز بۆ خۆ رێکخستنی کرێکاران له ریزی حزبی شیوعی و سه‌ندیکاکانی راسته‌قینه‌ی کرێکاران ، ئاهه‌نگی گۆرانی و مۆسیقا و دابه‌شکردنی کتێب به خۆڕایی به‌سه‌ر کرێکاران به‌ڕێوه‌چوو .
وێڕای ئیدانه‌کردنی ده‌ستوه‌ردانی حزبه‌کان له کاری سه‌ندیکایی و چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکاران ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرایه‌وه ده‌بێت ئه‌و رۆژه له روسیا ناوی راسته‌قینه‌ی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه که رۆژی جیهانیی کرێکارانه و ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌ته‌که‌ی یه‌لتسین هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه که ئه‌و رۆژه‌یان ناوناوه (جه‌ژنی کار و به‌هار) .
سه‌ندیکاکانی کرێکارانی روسیا ده‌ڵێن : ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌لتسین له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه بوو له گیانی ناڕه‌زایی و تێکۆشانی کرێکاران له پێناو سۆسیالیزم و به‌ده‌ستهێنانی مه‌فه‌کانیان و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه .