ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

23 ی ئەم مانگە بزتنەوەی 15 ئیرۆ بۆ سەعاتێك كار لە شاری شیكاگۆی ئەمەریكا گەورەترین گردبونەوە ئەنجام دەدەن.

 

بە پێی راپرسییەكە رێژەكە لە یۆنان و فەرەنسا زیاترە لە 60%، بە پێی هەمان راپرسی 89%ی لاوان پێیان وایە جیاوازی چینایەتی لە نێوان هەژاران و دەوڵەمەندان لە بەرز بونەوەدایە.

 

92%ی لاوانی ئەوروپا پێیان وایە سیاسییەكان گەندەڵن، 78%ی لاوانی ئەڵمانیا پێیان وایە گەشەی بیری ناسیۆنالستی خراپە.

 

لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كۆریای باشور، كاندیدی براوەی چەپی ناوەند مۆن جین توانی 41،09%ی دەنكەكان و 13،423،800 دەنگ بە دەست بهێنێت، سیم سان جۆنغ كاندیدی چەپگەرا لە پارتی دادپەروەری كۆریا توانی 7%ی دەنگەكان و 2،287،458 دەنگ بە دەست بهێنێت.

 

لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كۆریای باشور پارتی یەكێتی گەلی چەپگەرا لە ژێر دروشمی با بە هیێزی 99%ی كۆمەڵگا جیهان بگۆڕین بەشداری هەڵبژاردنەكەی كرد.

 

پارتی چەپگەرای پۆدیمۆس لە ئیسپانیا داوای سەندنەوەی متمانە دەكات لە پارتی گەلی دەسەڵاتداری راستگەرا بە هۆی ئاشكرا بوونی گەندەڵی نوێوە.

 

بەهۆی دابەزینی كرێی كرێكاران و كرێی تێوەوە، قازانجی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بە رێژەی 13،9% چۆتە سەر.

 

حكومەتی چەپگەرای پۆلیڤی بڕیاری دا موچە بۆ هەموو منداڵانی هەژار و ژنانی دو گیان و بە تەمەنان ببڕێتەوە.

 

لە ولایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر ئەوەی شیوعییەكان مافی وەرگرتنی كاریان لە دەزگا حكومییەكان هەبێت.

 

لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا زیاتر لە 70 ساڵە شیوعییەكان ناتوانن كار لە كەرتی گشتی وەربگرن.

 

مامۆستایانی زانكۆ لە ئەرجەنتین لە رۆژی دوشەمەوە دەستیان داوەتە مانگرتن تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

 

16ی ئەم مانگە مامۆستایانی زانكۆ لە ئەرجەنتین خۆپیشاندانە كەن دژ بە حكومەتی راستگەرا.

 

16ی ئەم مانگە خولێَكی نوێی دانوساندنەكانی نێوان گەریلا ماركسیستەكانی ئالن و حكومەتی كۆڵۆمبی دەست پێدەكاتەوە.

 

قوتابیان و جوتیاران و هاووڵاتیانی رەسەن لە شاری كاراكاسی پایتەختی فەنزوێِلا خۆپیشاندانی گەورە بۆ پشتیوانی لە هەڵبژاردنی ئنجومەنی دامەزراندن ئەنجام دەدەن.

 

17ی ئەم مانگە كرێكارانی بەرازیلی دژ بە سیاسەتی تەقەشوفی ئابوری حكومەتی راستگەرای بەرازیلی لە سەرتاسەری وڵات خۆپیشاندان ئەنجامە دەنەوە.

 

بزووتنەوەی بەرازیل داگیر بكەن هەڵمەتی ناڕەزایەتی لە 15ی مانگەوە تا 18 مانگ دژ بە حكومەتی راستگەرای نا شەرعی بەرازیل بەرێوە دەبات.

 

دژ بە برسَتی و هەژاری لاوێكی سەوزە فرۆشی تونسی لە شاری تەبربە خۆی سوتاند و لە ئەنجامدا ناڕەزایەتی بەربڵاوی لێ كەوتەوە.

 

لە پورتوگال 19،5%ی كرێكاران بە موچەی لانی كەمی كرێ كە 530 ئیرۆیە لە مانگێك لە ساڵی رابردوو كاریان كردووە.

چەپ وكرێكاری