ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كاندیدی چەپگەرای پارتی سۆسیالست بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری فەرەنسا هامون رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی حكومەتی ماكرۆن دەبینێت.

حیزبی شیوعی فەرەنسی و پارتی چەپی فەرەنسی بە دوو لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن.

پارتی كرێكارانی تونس : سبسی جەنگی دژ بە گەل راگەیاند.

سبسی سەرۆك كۆمار تونس دەیەوێت یاسای سازشی ئابوری و دارایی جێبەجێبكات، كە تیایدا داوا لە كرێكاران كراوە رەزامەند بن بە زیادنەكردنی كرێ و موچەكانیان.

دوو سەركردەی حیزبی شیوعی كرێكاری روسیا دەستگیركرا.

دوو سەركردەكەی حیزبی شیوعی لە كاتی خۆپیشاندانەكانی رۆژی سەركەوتن بەسەر نازیەتدا دەستگیر كران.

سبەی شیوعییەكانی لوبنان دژ بە هەڵبژاردن لەسەر بنچینەی مەزهەبی و ئاینی خۆپیشاندانەكەن.

شیوعییەكانی لوبنان داوای یاسای هەڵبژاردنی رێژەیی یەك بازنەیی بۆ لوبنان دەكەن.

8000 كرێكاری كانی مسی ئەندەنوسی لە بابۆ غینای رۆژئاوا لە 1ی ئایارەوە مانیان گرتووە.

كرێكاران دژ بە بڕیاری دەركردنی 3200 كرێكار لە كۆمپانیاكە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی.

تا ئێستا بەهۆی مانگرتنەكەوە 170 كرێكار لە كارەكانیان دەركراون.

چەپ وكرێكاری