له دژی سیاسه‌تی ملكه‌چ كارانه‌ی حكومه‌تی هاوبه‌ندی پێكهاتوو له به‌ره‌ی سیریزای چه‌پڕه‌و و پارتی یۆنانییه سه‌ربه‌خۆكان بۆ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی تا بتوانن قه‌رز له‌و ده‌زگا سه‌رمایه‌داریه وه‌ربگرن ، به پشتیوانی هه‌ر یه‌ك له حزبی شیوعی یۆنان و به‌ره‌ی تێكۆشانی كارگه‌ران ، له رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه‌وه له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته به به‌شداری سه‌دان هه‌زار كرێكار‌و له ژێر دروشمی (ئێمه نابینه كۆیله‌ی سه‌ده‌ی 21 ) رۆژانه یه‌ك سه‌عات مانگرتن و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی سازده‌كرێت .
رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه‌ش گردبوونه‌وه‌كان گوازرانه‌وه بۆ به‌رده‌می په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایی و گه‌مارۆدران و داواكرا هه‌رچی زووه دانوستاندنه‌كان رابگیرێن و حكومه‌ت رێگاچاره‌ی تر بگرێته به‌رو ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه ده‌ستكردی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یه‌و به ئه‌نقه‌ست بۆ قۆرخكردن و به تاڵان بردنی كه‌رتی گشتی و وزه‌و تواناكانی كرێكاران په‌یڕه‌و ده‌كرێت .
سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی داوای له حكومه‌تی یۆنان كردووه په‌له‌بكات له به تایبه‌تی كردنی كه‌رته‌كانی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی و بیمه‌كان و زیادكردنی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كان .
حزبی شیوعی یۆنان به‌ره‌ی سیریزای چه‌پڕه‌و به كه‌واسووری به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی ئیمپریالیزم و ده‌زگا داراییه قۆرخكارهكانی ناوده‌بات .
هۆشه‌نگ كه‌ریم