ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پەرلەمانتارانی حیزبی شیوعی ژاپۆنی واژۆی ژنان وەردەگرن، 160 هەزار ژاپۆنی واژۆ لە سەر داواكاری یەكسانی ژن و پیاو دەكەن.

ئۆسكار لۆبیز پاش 36 زیندانی لە زیندانەكانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، وە ئازاد بوونی لە رۆژانی رابردوو، بڕیاری دا درێژە بە خەبات بۆ سەربەخۆیی بۆرتریكۆ بدات لە چنگی ئەمەریكا.

لە ساڵی 2016 كرێكارانی ئوسترالی بەڕێژەی 1،95 % كرێكانیان چۆتە سەر، بەڵام هەڵئاوسان بە رێژەی 2،1% زیادی كردووە.

جیمی كۆربین سەرۆكی چەپگەرای پارتی كرێكارانی بەریتانیا : لەهۆی سیاسەتی شەرخوازانەی بەریتانیاوە ئەم كردە تیرۆریستیانە لە وڵاتەكەمان رودەدەن.

سەرۆكی راپەڕاندنی كۆمپانیای ئەمازۆن جیف بیزۆس لە هەر خولەكێك 25000 دۆلار وەرە گرێت.

لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهۆی سەپاندنی كاری كۆیلە ئاسا بەسەر كرێكارانی كۆمپانیای ئەمازۆری ئەمەریكی نامەی ناڕەزایەتی كرێكاران دەگاتە دەست كۆمپانیاكە.

لیستی یەكگرتوی سور-سەوزی دانماركی كۆنگرەی 28ی خۆی لە شاری كۆپنهاگن بەست، كۆنگرەكە بە بەشداری 500 نوێنەری كۆنگرە بەڕێوە چوو.

لیستی یەكگرتوو لە ساڵی 1989 لە ئەنجامی یەكگرتنی حیزبی شیوعی و سەوزو دوو پارتی چەپی سۆسیالستی پێك هات.

دیلما رۆسیف سەرۆكی چەپگەرای پێشوی بەرازیل داوا لە دادگای باڵای وڵات دەكات چاوبخشێنێتەوە بەو كودەتایەی ئەنجامدرا بەسەریا داواكارییەكان بۆ لادانی سەرۆكی كودەتاچی راستگەرای بەرازیلی میشال تامر پاش ئاشكرا بوونی گەندەڵییەكان گەیشتە 17 داواكاری.

كریستینا فرناندیز سەرۆكی چەپگەرای پێشوی ئەرجەنتین لە پێناو داكۆكی لە هاووڵاتیان خۆی بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی كاندید دەكات.

كۆمپانیای جەنەرال مۆتۆری ئەمەریكی بۆ بەرهەم هێنانی ئۆتۆمۆبیل بڕیاری دا 4 هەزار هەلی كار لە كۆمپانیاكە هەڵوەشێنێتەوە.

كۆمپانیای فۆردی ئەمەریكی بۆ بەرهەم هێنانی ئۆتۆمۆبیلیش بڕیاری داوە 1400 هەلی كار هەڵوەشێنێتەوە.

پاش ئەوەی جیمی كۆربین سەرۆكی چەپگەرای پارتی كرێكارانی بەریتانی بەرنامە چەپگەراییەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئاشكرا كرد، توانی 19 خاڵ بچێتە پێشەوە.

بە پێی راپرسی پەیمانگای یۆگۆف لە ئێستادا هەڵبژاردن لە بەریتانیا بكرێت پارتی پارێزگاران تەنها 5% لە پێش پارتی كرێكارانەوەیە.