ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای بەرز بونەوەی پشتیوانی لە جیمی كۆربین سەرۆكی چەپگەرای پارتی كرێكاران، تۆنی بلێر باڵی راستی ناو حیزبەكە بە نیازی ئینشقاقن.

كاتژمێر 12:20ی دەقەی ئەم بەیانییە گەریلا شیوعییەكانی ناكسال هێڵی شەمەندەفەری هەرێمی جهارخاندیان تەقاندەوە.

بەهۆی گەندەڵیەوە چوار پارتی هاوپەیمانی سۆسیال دیموكراتی راستگەرای بەرازیلی لە هاوپەیمانی ئەو پارتە كشانەوە.

هونەرمەندانی بەرازیلیش هاتنە پاڵ ئەوانەی داوای دەست لەكار كێشانەوەی سەرۆكی راستگەرای وڵات تامر دەكەن.

كۆنگرەی 17 حیزبی شیوعی روسی كۆتایی بەكارەكانی هێنا، كۆمیتەیەكی ناوەندی لە 125 كەس هەڵبژارد.

حیزبی شیوعی روسی زۆگانۆفی بە سكرتێری گشتی خۆی هەڵبژاردەوە.

چاودێران پێیان وایە شیوعییەكان كۆماری ماریالی روسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمەكە دەبەنەوە.

لە هەڵبژاردنی قوتابیانی زانكۆكانی یۆنانی لیستی قوتابیانی شیوعی توانی 20،69%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت و ببێتە لیستی دووەمی براوەكان، هاوكات لە هەڵبژاردنی پەیمانگاكاندا لیستی قوتابیانی شیوعی توانی 20،70%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت و براوەی دووەمی هەڵبژاردنەكان بوو.

بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی ریفی مەغریبی، ئامادەكاری بۆ ناڕەزایەتی لە زۆربەی شارەكانی وڵات دەكرێت.

زیاتر لە 8000 هاووڵاتی شاری مۆسكۆ دژ بە تێكدانی خانووەكانیان كە لە سەردەمی خرۆشۆفدا دروست كراوە بۆیان خۆپیشاندانیان كرد.

شەڕ لە نێوان خۆپیشاندەرانی چەپگەراو پۆلیسی سەقەلیەی ئیتاڵی هاتە ئاراوە، كە دەیانویست دژ بە كۆبونەوەی وڵاتانی جی 7 خۆپیشاندان بكەن.

حكومەتی فلپینی جارێكی دیكە دانوساندنەكانی لەگەڵ گەریلا شیوعییەكانی سوپای نوێی فلپینی راگرت.