ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هێڤار هەندرێن

بەبۆنەی بیست ساڵەی گەڕانەوەی هۆنگ كۆنگ بۆ باوەشی چین،سەرۆكی چین، شین جین پینگ،سەردانی ئەو هەرێمەی كردو، رایگەیاند"هەر گەفێ بۆسەر سەروەری نیشتمانی و بەگژداچوونەوەیەك بۆ دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیء دەستوری هۆنگ كۆنگ بەمانای بەزاندنی هێڵی سوور دێت" كەئەم دوور گەفەش"بەهیچ شێوەیەك جیگای قبولكردن نییە".

سەردانەكەی سەرۆكی چین كەسێ رۆژی خایاند، بەبۆنەی بیست ساڵەی گەڕانەوەی هۆنگ كۆنگ بۆ باوەشی چین دێت،دوای ئەوەی بۆماوەی زیاتر لە 100ساڵ لەژیر دەستی بەریتانیا بوو لەساڵی 1997 لە سەربنەمای ( یەك وڵات، دوو سیستم) گەڕایەوە بۆ ژێر ركێفی وڵاتی چین.

سەرۆك شی لەوتارێكیدا لەكاتی سوێندخواردنی سەرۆكی نوێی هۆنگ كۆنگ كاری لامی 60 ساڵە دێت كە نەیارانی بە كەسێكی سەر بەنیزامی چینی دادەنێن، لەوتارەكەیدا، سەرۆك شی هۆشداری تووندی دایە رەوتی هەواداری دیموكراسی رۆژئاوا، كەخۆیان بەرەوتی دیموكراسی ئیشتراكی دەناسێن، پێی گوتن" هەر دژایەتیەكی حكومەتی ناوەندیء دەستوری هۆنگ كۆنگ واتای بەزاندنی هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەك لێیان قبوڵ ناكرێت" گوتیشی " ئەوانەی پێشوێ دەنوێنن دەیانەوێ لەرێگای هۆنگ كۆنگەوە بگەنە وشكانی چین و كاری خراپەكاری بكەن" ..هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە هۆنگ لەوەتەی گەڕاوەتەوە مافی دیموكراسی و ئازادییەكانی لە هەركاتێكی مێژووی خۆی زێتر بووە.

لەگەل وتارەكەی سەرۆك شی، رەوتی دموكراسی ئیشتراكی سەر بەرۆژ ئاوا، خۆپیشاندانێكی شەرمنانەیان ئەنجامدا كە لەچەند سەد كەسێك تێپەڕی نەدەكردو تابوتێكی سیمبولیان هەڵگرتبوو كاتێك یەكێك لەناوخۆپیشاندانەكەیان هاتە دەرەوەو شەقێكی لەتابوتەكە دا، ئەمە خۆپیشاندەرانی تووڕە كرد و هێرشیان بۆ كەسە برد، لەبەرامبەردا، خۆپیشاندەرانی سەر بەچین ئەمەیان قبول نەكرد و پێكدادان لەنێوانیان روویدا، پۆلیس ناچار هەردوولای لێك كردنەوە.

هەر لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی چین، ئاماژە بۆئەوە دەكات كە راگەیاندنی بەریتانیا-چین لەساڵی 1984 بۆگەڕانەوەی هۆنگ كۆنگ لەسەر بنەمای "یەك وڵاتء دووسیستم) ئێستا كەڵكی نەماوە.

هەر لەدوای كۆتایی سەردانەكەی سەرۆك شی، خۆپیشاندانی نەیارانی گەڕانەو دەستی پێكردەوە، حكومەتی ئێستای هۆنگ بە عەمیلی پەكین دادەنێن، لەكاتێكدا، لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی هۆنگ كۆنگ ئەوانەی لەگەڵ یەك وڵاتی چینیدان، زۆرینەی كورسیەكانیان بردۆتەوە و زۆرینەی جومگەكانی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە.