ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دانیشتنی گەریلا شیوعییەكان و حكومەتی فلپینی لە هۆڵەندا هەڵسپێردرا، پاش ئەوەی لە بۆسەیەكدا گەریلا شیوعییەكان سەربازێكی گاردی تایبەتی سەرۆك كۆماریان كوشت.

ژنێكی هەڵاتووی كۆریای باكور بە ناوی جۆن هی سۆنگ گەڕایەوە كۆریای باكور ناوبراو رایگەیاند، لە سستەمی سەرمایەداری كۆریای باشور مرۆڤ نرخی نییەو هەموو شت پارەیە، تا ئێستا لە ساڵی 2012 ەوە25 كەس لە نەیاران گەڕاونەتەوە كۆریای باكور.

بیرۆی تاوانەكانی ئەڵمانیا مەترسی دەدات لە گەڕانەوەی چەپگەراكانی ریزی یەپەگە بۆ سوریا، گۆڤاری فۆكسی ئەڵمانی رایگەیاند هەواڵگری ئەڵمانیا 38 ئەڵمانی ژن و پیاوی چەپی رادیكاڵی دەستنیشان كردووە كە لە ریزی گەریلا كوردەكانی سوریا دەجەنگن، لەوانە 4 یان سەركردەن، هەواڵگری ئەڵمانیا رای گەیاندووە، مەیلی زەبرو زەنگ لای چەپی رادیكاڵ زیادی كردووە،نمونەش ئەوەی لە پەرااوێزی لوتكەی بیستدا رویدا لە هامبۆرگ.

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بۆ رۆژنامەی نویە ئۆسنابۆركەر تسایتۆنغی راگەیاندووە، لە ئەڵمانیا 28000 كەسی چەپی رادیكاڵ هەیە، لەوانە 8500 كەسیان ئامادەی پیادە كردنی زەبروزەنگن، رۆژ ب رۆژیش ژمارەیان لە زیاد بوندایە.

سامانی تایبەتی دەوڵەمەندانی جیهان 166 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند، ئەم ژمارەیەش 5%ی زیاترە لە چاو ساڵی 2015، پێش بینی دەكرێت بۆ ساڵی 2021 بگاتە 220 ترلیۆن دۆلار.

ئەمرۆ بەرەی گەل كە لە ساندیكا كرێكاری و ژنان و قوتابیان و هاوڵاتیانی رەسەن و چەپ و شیوعییەكانی بەرازیل پێك هاتووە، خۆپیشاندانی پشتیوانی لە لۆلای سەرۆك كۆماری پیشوو لە سەرتاسەری بەرازیل بەڕێوە دەبات.

لە ژاپۆن شیوعییەكان لە شاری ناهای ئۆكیناوا لە هەڵبژاردنی شارەوانی سەركەوتن تۆمار دەكەن، شیوعیەكان ژمارەی كورسییەكانیان بۆ 7 كورسی بەرز دەكەنەوە، لە 20 ساڵی رابردووودا ئەمە زۆرترین كورسییە شیوعییەكان لەم شارە بەدەستی دەهێنن، شیوعییەكانی ژاپۆن پێشەنگی خەباتن بۆ قەدەغە كردنی چەكی ناوكی لە جیهان.

سەرۆكی حیزبی شیوعی كازۆ شی سەردانی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكانی لە نیویۆرك كرد و ملیۆنان واژۆی پێِكەش بە دەزگاكە كرد بۆ قەدەغە كردنی چەكی ناوكی لە جیهان، كازۆ شی لە لایەن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پێشوازی لێكرا.