ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حیزبی شیوعی چینی دەیەوێت ببێتە بەهێزترین و كاریگەرترین حیزبی سیاسی لە جیهاندا.

لە كۆنگرەی 18ەی حیزبی شیوعی چینییەوە تا ئێستا 240 بەرپرسی باڵای حیزبی بەهۆی گەندەڵییەوە سزا دراون.

هەینی رابردوو، سێ كرێكار لە گوندی گوڵ سەندوسی نەغەدە، لە كاتی بیر لێدان گیانیان لە دەست دا.

كرێكارانی ئاو ئاوەڕۆی خوزستانی ئێرانی بەهۆی نەدانی موچەكانیانەوە، مانیان گرت.

لوبنانییەكان دژ بە سەپاندنی باجی زیاتر لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبونەوەیان ئەنجامدا.

لە توركیا رێژەی بێكاری بۆ 11،7% بەرز بۆتەوە كە بەرزترین رێژەیە لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو.

ژمارەی بێكاران لە توركیا بۆ 3،3 ملیۆن كەس بەرز بۆتەوە، 464 هەزار زیاترە لە چاو هەمان كاتی ساڵی پێشوتر.

كازۆ شی سكرتێری حیزبی شیوعی ژاپۆنی لە میانی گردبونەوەیەكی جەماوەری لە شاری هێرۆشیما دوبارە داوای قەدەغە كردنی چەكی ئەتۆمی كردەوە لە جیهاندا.

تا ئێستا 122 وڵات پەیوەست بووونە بە هەڵمەتی قەدەغە كردنی چەكی ناوكی لە جیهاندا.

توركیا قەدەغەی بەكار هێنانی وشەی كوردستان لە پاڵ ناوی شار و جینۆسایدی ئەرمەن لە پەرلەمان دەكات.