ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

- مانگرتنی پەرستارانی كینی بۆ زیادكردنی موچەكانیان 11 مانگە بەردەوامە 

- كرێكارانی هێڵی شەمەندەفەری جۆرجیا مانیان گرت لە پێناو باش كردنی باری ژیانیان

- ئەنجومەنی دامەزراندنی فەنزوێلا دەستورێكی تازە دەنوسَتەوە و دەیخاتە راپرسی گشتییەوە 

- رازیە نەسراوی چالاكوانی مافی مرۆڤ و هاوسەری حمە هەماممی سەرۆكی پارتی كرێكاران كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا كە لە مانگرتنەكەی كە لە 11ی تەمموزەوە دەستی پێكردبوو، رازیە نەسراوی داوای پاراستنی گیانی هاوسەرەكەی حمە هەمامی دەكات كە پارێزبەندی ئاسایشی لەسەر هەڵگیراوە.

- پارتی سۆسیالستی یەمەنی گیانبەختكردنی عەبدوڵا حەسەن ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و سەركردە لە حەراكی باشوری یەمەنی راگەیاند، عەبدوڵا حەسەن لە شاری زالعی یەمەنی لە لایەن چەند چەكدارێكەوە تیرۆركرا.

- پارتە راستگەراكانی ئەرجەنتین بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان بۆ پەرلەمان لەسەر بنچینەی ترس لە گەڕانەوەی چەپ بۆ دەسەڵات دادەڕێژن.

- هەردوو پارتی پۆدیمۆس-شیوعی و سۆسیالستی ئیسپانی حكومەتی هەرێمی كاستیلا لاناتشا پێك دەهێنن، چاودێران پێیان وایە هاوپەیمانی پۆدیمۆس-شیوعی لە گەڵ سۆسیالست راهێنانە بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە مەدرید

- بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان 10%ی هەرە دەوڵەمەندەكانی مەكسیك دوو لەسەر سێی داهاتی وڵاتیان بەركەوتوە، وەلێ 10%ی هەرە هەژارەكانی مەكسیك تەنها 0,45ی داهاتی وڵاتیان بەركەوتووە. بەپێی هەمان راپۆرت 1%ی هەرە دەوڵەمەندەكانی مەكسیك(125000-220000 ) سێیەكی سامانی وڵاتیان هەیە. لەهەواڵی چەپ و كرێكارییەوە.