ئاسۆ ده‌وڵه‌ت-سوید
پارتی كۆمۆنیستی سوید و سه‌ندیكای كرێكاران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وداكۆكیكاران له مافی ئافره‌تان گربوونهوهیهكیان سازكرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و پیشاندانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ و دژی جه‌نگ، دژ به چه‌كی ناوكی وكۆمه‌ڵكوژی ڕۆژی شه‌ممه له‌شاری ستۆكهۆڵم ڕێكه‌وتی ٩ی سێپته‌مبه‌ر واته دووڕۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی مه‌شقی سه‌ربازی (ئاورورا ١٧) ( Aurora 17) واته (گزنگ ١٧) كه هێزی به‌رگری سوید به‌نیازه ده‌ست به‌و مانۆڕه سه‌ربازییه بكات له ڕۆژانی 11 هه‌تا 29 ی مانگی نۆ 2017 به به‌شداری ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا،
دانمارك،نه‌رویج،ئیستۆنیا و لێتوانیا و لاتیڤیا، وه به به‌شداری نۆزدهههزار سه‌ربازی ژن وپیاو له سوپای سوید و هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌سی بیانی و نزیكه‌ی چل دانه دام وده‌زگای ووڵاتانی بیانی، ئه‌م مانۆڕه له‌سه‌ر زه‌مین و ئاو وئاسمانی سوید ئه‌نجام ده‌درێت له ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا وناوه‌ڕاستی ووڵاتی سوید دا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی گوومانه بۆ شیوعی و چالاكوانی دژ به ناتۆ ئه‌وه‌یه كه هێزی به‌رگری سوید ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌مه مه‌شقی سه‌ربازی ناتۆ بێت یان هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌شداری تیادابكات یاخود ببێته هۆی مه‌ترسی بۆ ووڵاتێكی تر به‌ڵكو ئه‌مه ته‌نها مه‌شقێكی نیشتمانی سویدیه بۆ به‌رگری له خۆ له كاتی پێویستدا، به‌ڵام به‌ره‌ی دژ به ناتۆ پیان وایه به‌شداری دوو ووڵاتی سه‌ره‌كی كه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ ن هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سوید زیاتر ئاره‌زووی خۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌یه له ناتۆ و ئه‌مه‌ش كه سانی ئازادیخوازی ئه‌م ووڵاته‌ی نائارامكردووه به‌وه‌ی كه ووڵاتێكی خاوه‌ن بۆمبی ئه‌تۆمی وه‌ك ئه‌مریكا بێته ناو خاك و ئاسمان و ئاوی سویدهوهو به ئاره‌زووی خۆی مانۆڕی سه‌ربازی بكات.
له ووتارێكی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ئافره‌تاندا باس له‌وه‌كرا كه كه‌سانی ئاشتیخواز ساڵانێك به‌ر له ئێستا بوونه ڕێگر له وه‌ی كه سوید ببێته وولاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و كۆمه‌ڵكوژ ، ئێستا چۆن بهێڵین منداڵ و نه‌وه‌كانمان له وولاتیێكدا بژی كه ئه‌مریكا بێت و به ئازادی تیایدا مه‌شقی سه‌ربازی بكات و خواسته ئیمپیریالیزمییهكانی تیادا جێبه‌جێبكات.
هه‌روه‌ها له ووتاری حزبی شیوعی سوید دا هاتبوو كه تاكه هه‌ڵبژارده‌مان تێكۆشانه بۆ شۆشیالیزم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری جه‌نگ و ئیمپیریالیزم ببینه‌وه له به‌رئه‌وه‌ی ئیمپیریالیزم ههلگیرسێنهر و درێژه‌پێده‌ری شه‌ڕه و ووڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ یه كه بۆمبارانی هه‌ر یه‌ك له یۆغوسلافیا، ئه‌فغانستان ،عێراق، لیبیا ی كردوو بونه وێرانكردنی ئه‌و ووڵاتانه هه‌ربۆیه ده‌بێت ناتۆ له سوید بچێته ده‌ره‌وه.
شایه‌نی باسه ڕۆژی 16 ی ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه له شاری یۆتۆبۆری به‌ڕێوه ده‌چێت ودوابهدوا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن حزبی شیوعی سوید به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی حزبی شیوعی ئه‌ڵمانی و حزبی شیوعی دانمارك و حزبی شیوعی نه‌رویج به‌مه‌به‌ستی گفتووگۆو باسكردنی شێوازه‌كانی تێكۆشان دژ به ئیمپیریالیزم.