ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دژ بە چاكسازییەكانی ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە یاسای كار، 200 شاری وڵات خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی!

لە خۆپیشاندانەكان زیاتر لە نیو ملیۆن كەس بەشداریان كرد، لەپاریس و مارسیلیا هەر یەكەی 60 هەزار كەس بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كرد، هاوكات وڵات نزیك 4000 مانگرتن لە كاری بەخۆوە بینی!

خۆپیشاندانەكان لە لایەن ساندیكای كرێكاری كۆنفیدراڵی گشتی كاری شیوعییەوە رێكخرا، 21ی سێپتامبەر جارێكی تر كرێكاران لە سەرتاسەری فەرەنسا خۆپیشاندان دەكەنەوە.

بە پێی راپرسی پەیمانگای هاریس 60%ی هاووڵاتیان چاكسازییەكانی ماكرۆن سەبارەت بە یاسای كار رەتە كەنەوە!