ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

قەرزی خێزانەكانی ئەمەریكا گەیشتۆتە 12،48 ترلیۆن دۆلار.

 

لە ناوچەی مۆسكۆ حیزبی شیوعی 58 نوێنەری لە پەرلەمانی ناوچەیی و 69 نوێنری بۆ لیژنەی باڵای سۆفێتاتی هەرێمەكە دەرچوو، لە ناوچەی مۆسكۆ حیزبی شیوعی 11 ئەندامی لە هەرێمی ناوچەی مۆسكۆ زیادیكرد.

 

لە ناوچەی نارۆ فۆمیسك كاندیدی حیزبی شیوعی توانی 56،17%ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت.

 

لە هەرێمی تای روسیا كۆی گشتی 340 نوێنەری حیزبی شیوعی بۆ پەرلەمانی هەرێمایەتی و سۆڤیەتەكانی گوندو شارۆچكەكان دەرچون.

 

لە هەرێمی ساراتۆف حیزبی شیوعی توانی 4 كورسی لە پەرلەمانی هەرێمایەتی بەدەست بهێنێت.

 

لە شاری ئۆمسك 10 نوێنەری حیزبی شیوعی هەڵبژردنەكانیان بردەوە بەمەش 25%ی كورسییەكانی شارەكەیان بەدەست هێنا.

 

لە شاری ئۆمۆسك شیوعییەكان دەسەڵاتدارییەتی 4 شاروناوچەیان بردەوە

لە شاری یارانی ناوچەی كیرۆف كاندیدی شیوعییەكان بە هێنانی 44،09ی دەنگەكان هەڵبژاردنەكەی بردەوە.

 

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج پارتی كرێكاران بە هێنانی 49 كورسی بە پارتی یەكەمی وڵات مایەوە.

 

لە هەڵبژاردنی نەرویج پارتی چەپی سۆسیالست 11 كورسی هێنایەوە، 4 كورسی زیاتر لە هەڵبژاردنی پێشوو.

 

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج پارتی سور"ماركسی لینینی" 2،4%ی دەنگەكانی هێنایەوە، كە 1،3% زیاترە لە هەڵبژاردنی پێشوو.

 

حكومەتی فلپینی تەنها 18 ئیرۆی بۆ بودجەی مافی مرۆڤ لە بودجەی ساڵی 2018 دیاریكردووە.

 

لە هۆنگ كۆنگ هاووڵاتیان دژ بە هاتنی ستیف بانون راوێژكاری تایبەتی پێشوی ترامپ خۆپیشاندانیان كرد، خۆپیشاندەران لەسەر لافیتەكانیان نوسییان : نازییەكان لێر جێگای پێشوازی نین.

 

بە بۆنەی 44 ساڵەی كودەتاكەی پینۆشیە لە شیلی بەسەر حكومەتی چەپگەرای ئەو وڵاتە، چەپەكان خۆپیشاندانیان سازكرد و داوای سزادانی سەرجەم تاوانبارانیان كرد.