ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامادەكردنی –باوكی رۆزا

لە رێكەوتی 27-و 28-م ئەیلول 2017 وەفدێكی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبون لە هاورێیان رێبەرئامێدی وهیوا عومەر ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی سەردانی رۆژئاوای كوردستیانیانكرد وبەشداربون لە كۆنگرەی حەوتەمینی پەیەدە لە شارۆچكەی ڕمێلانی هەرێمی جزیرە.

لە كۆنگرەكەدا وتاری حزبی شیوعی كوردستان لە لایەن هاورێ‌ رێبەر ئامێدی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پێشكەشكراو كە لە بەشێكی وتارەكەدا هاتبوو : بەرێزان هاوسەرۆكان و ئەندامانی حەوتەمین كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)سڵاوێكی شۆرشگێرانە خۆشحاڵ وسەرفرازین ئەمرۆ لە گەڵتانین لە كۆنگرەی حەوتەمی حزبە تێكۆشەرەكەتان بەناوی سەركردایەتی وهاورێیانی حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین . بەستنی كۆنگرەی پارتە تێكۆشەرەكەتان لەژێر دروشمی "لە ڕۆژئاوای ئازادەوە بەرەو فیدراڵیی سوریای دیموكرات"لە كاتێكدا هەڵومەرجی ناوچەكە بە قەیرانێكی قوڵی شەروماڵوێرانیدا تێپەردەبێت وەك دەرهاوێشتەی گواستنەوەی جوگرافیای قەیرانی سیستەمی سەرمایەداری بۆناوچەكە وئیشكالیەتی دەوڵەتداری . لە درێژەی وتارەكەی حزبی شیوعی دائاماژە بە سەركەوتنەكانی رۆژئاواو باشوركراو هاورێ‌ رێبەر وتی : سەرەرای ئەم دۆخە سەركەوتنەكانی ئێوە لە رۆژئاواو هەنگاوناتان بەرەو چەسپاندنی سیستەمی فدرالی وئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەستكەوتی گەورەن بە ئارستەی هەنگاونان بەرەو ئاسۆیەكی رۆنتر بۆمافەكانی گەلەكەمان هێنانەدی مافە نیشتمانییەكان .

دواجار ئەوەی ئێمەی سەرخست راستی تێكۆشانان وپشت بەستن وباوەربەخۆبون بوو بە ئیرادەی ناوەخۆیمان، لەمرۆشدا تائكید دەكەینەوە لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە هەماهەنگی و پاڵپشتی یەكترە لە كاتێكە وڵاتانی دراوسی َ خەریكی پلانگێرین دژ بە ئەزمونەكانمان .

 

وەفدی حزبی شیوعی كوردستان لە درێژەی سەردانەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان چەندین كۆبونەوەی تایبەتیان لەگەڵ پارتە چەپ وكۆمۆنیستەكانی رۆژئاوا وسوریا ئەنجامدا .

لە شارۆچكەی رمێلان سەردانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد وهاورێیان دكتۆر نەجمەدین سكرتێری حزب ودكتۆرە امینە ئەندامی مجلسی تەشریعی وكادیری حزب و رۆهات ئیسماعیل ئەندامی مكتەبی سیاسی ودكتۆرە سلڤا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆبونەوە و . لە بارەی هەڵومەرجی ناوچەكە وچۆنیەتی هەماهەنگی لە نێوان هەردوولا گفتوگۆكرا . وهاورێیانی حزبی شیوعی كوردستان لە رۆژئاوا پاڵپشتی خۆیان بۆ بریاردانی مافی چارەنوس وریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە .

هەرلەدرێژەی سەردانی وەفدی حزبی شیوعی كوردستان كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە )بەرێوەچوو بە ئامادەبونی ئاسیا عبداللە هاوسەرۆكی پەیدە وهەڤاڵ تەلعەت .لە بارەی گرنكی هەماهەنگی لە نێوان بەشەكانی كوردستان و بەتایبەت لە نێوان پارتە چەپ وكۆمۆنیستەكان گفتوگۆكرا .

لەرێكەوتی 27-9 وەفدی حزبی شیوعی كوردستان لەگەڵ حزبی ئیرادەی گەڵی سوریا كۆبویەوە ولەبارەی هەڵومەرجی سوریا وهەوڵەكان بۆ ئاشتەوایی وهێنانەدی سوریایەكی فیدراڵ ودیموكرات گفتوگۆكرا .