ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامادەکردنی: زانا خالد

پیاوێک لەتاریکی شەودا دەرەوشایەوە و ئەستێرەش نەبوو

پیاوێک بە ئاسمانی ئازادیا گوزەری دەکرد باڵ داریش نەبوو

پیاوێک نیو سەدەیە ڕۆحە مەزنەکەی سپاردوە 

بەڵام تا ئێستاش یەکەم سیمبولی ئازادیە

نیو سەدەی تەواو بەسەر گیان بەختکردنی گیڤارا تێدەپەڕێت

(ئەرنیستۆ چێ گیڤارا) شۆڕشگێڕو ئازادیخوازی جیھانی ، لەساڵی ١٩٢٨ لەشاری ڕۆزارییۆی ئەرجەنتین لەدایكبووەو لە ٩ ⁄ ١٠ ⁄ ١٩٦٧ لەسەر چیاكانی‌ (ئاند)دا شەهید كرا.

گیڤارا لەساڵی ١٩٥٣دا لەزانكۆی (بۆینس ئایرێس)ی پایتەختی ئەرجەنتیندا كۆلێژی‌ پزیشكی تەواوكرد.

چێ گیڤارا گەورە شۆرشگێری ئازادی خوازی جیھانی سەرەتای کاروانی خەباتی ئازادی خوازی بۆ تەواوی گەلانی جیھان لە کوبا دەستپێکرد و بەردەوام بوو تا زۆرینەی ئەمریکای لاتینی گرتەوە خەباتی چێ گیڤارا لە پێناو ئازادی گەلانی ژێرە دەست ئەوی کرد بە ئەستێرەیەکی،درەوشاوەی دونیای ئازادی خوازی لە تەواوی جیھان دوای تێپەڕینی نیو سەدە بەسەر گیان بەختکردنی چێ گیڤارا ئیستاش گەورەترین نموونەی شۆرشگێریە بۆ تەواوی ئازادانی خوازان لەسەران سەری دونیا و لە تەواوی شۆڕشەکان چێ گیڤارا  وەک سیمبولی ئازادی خوازی دەناسرێت.

لەكاتێكدا ئەو هێشتا خوێندكار بوو، لەگەڵ‌ هەڤاڵەكەی‌ (ئالبەرتۆ گرانادۆ) دەستیان گەشتێكی‌ درێژ بۆ ئەمریكای باشوور كرد. بیرەوەرییەكانی ئەو گەشتە وەكو ڕۆژنووسەكانی مۆتۆرسیكلە نووسراوە. پاشان، دەچێتە مەكسیك‌ و لەگەڵ‌ (ڤیدڵ‌ كاسترۆ) ئاشنا دەبێت ‌و لەگەڵ‌ ئەودا دەست بەشۆڕشێك لەدژی ڕێبەریی‌ و دەسەڵاتداری دیكتاتۆری كوبا باتیستا بەئامانجی رزگاری دەكەن.

(چێ‌ گیڤارا)و هاوڕێكانی‌ ساڵانێكی‌ دوورودرێژ لەشاخ‌ و چیا جەنگەڵەكاندا تێكۆشینی پارتیزانیان هەبوو تاوەكو كوبایان لەدەستی دیكتاتۆریەت ڕزگاركرد.

دوای ئەم سەركەوتنە (چێ‌ گیڤارا) وەكو وەزیری پیشەسازییەكان لەكوبا هەڵبژێردرا، بەڵام قبوڵینەكردو بۆ درێژەدانەوە بەئامانجەكانی، ڕێگای بۆلیڤییای گرتەبەرو وەكو خۆی‌ وتوویەتی‌:"دەبێت گەلێكی دیكەی ئەمریكای لاتین لەژێر دەستی‌ سەرمایەداری‌ (ئیمپریالیزم) ڕزگار بكەم".

لەڕۆژی ٩ی‌ ئۆكتۆبەری‌ ساڵی‌ ١٩٦٧یشدا بەفەرمانی دەوڵەتی یەكگرتووی ئەمریكا ڕەزامەندی‌ سەرۆك كۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا (رینیە بارینتوس)، بەدەستی (ماریو تیران) شەهید كرا.

- (ژۆلۆس له‌سته‌ر) لەبارەی مەرگی (چێ‌ گیڤارا) دەڵێت:"مەرگی ئەو گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە كە مرۆڤێكی وەك (چێ‌ گیڤارا) ژییاوە، بۆ لەناوبردنی (چێ‌ گیڤارا)ش ئێوە دەبێت هەموو خەڵكی جیهان لەناوببەن، ئەوەش كە ناكرێ!".

- گەوەرە فەیلەسوفی فەڕەنسی ژان پۆل سارتەر دەربارەی چێ دەلێت 

"چێ گیڤارا پێگەیشتووترین مرۆڤی سەردەمی ئێمە بوو."

- قوتابیانی وەڵاتی کوبا هەموو روژێکیان دەسپێکیان بەم ڕستە دەست پێ دەکەن (ئیمەش وەکو گیڤارامان لێ دێت)

بەشێک لە وتەکانی چێ

- هەرچییەکم لە دەست دەڕوات با بڕوات، 

هەر شتێک ئاڵودەی تکاو پاڕانەوە بێت 

نامەوێت ، تەنانەت "ژیانیـش" .. !!

- ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌ك هه‌ڵوێستت هه‌بوو ئه‌وه‌ بزانه‌ تۆ یه‌كێكی‌ له‌ هاورێكانی‌ من.

- شۆڕشگێڕی ڕاستە قینە دووژمن لە تەرمەکەشی دەترسێت...

- ستەم لەكوێ بێت من خەڵكی ئەوێم

- مردن بەسەر پێوە، لەژیان بەسەر گۆچانەوە زۆر چاكترە".

- جەژنی من ئەو ڕۆژەیە کە هەوڵ و تێکۆشانی ساڵێکی هەژارێک، نەبێتە ئــێـوارەخوانـێکی سەرمایەدارێک.