ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زانایانی تەندروستی بە مانەوەی تەرمی سەركردەی شۆرشی هەژاران لینیین سەرسامن و تاوەكو ئێستاش چونیەتی مۆمیا كردنی تەرمكەی نازانن دوای نزیكەی سەد ساڵ لە كۆجی دوایی ڤلادیمیر لینین سەركردەی شۆڕی كۆمۆمیستی یەكێتی سۆڤیەت، پاراستنی تەرمەكەی و مۆمیا كردنی لە گۆڕەپانی سور لە مۆسكۆ و مانەوەی بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش تاوەكو ئێستا، بووەتە یەكێك لە كارە زانستیە سەرنج ڕاكێشەكان.

ڤلادیمیر لینین رابەری شۆرشی ئۆكتۆبەر لە ساڵی هەزارو نۆسەدو بیستو چوار دا كۆچی دوایی كرد، ڕاستەوخۆ پێشبڕكێیەك سازكرا بۆ ئەوەی مەزارێكی بۆ دروستبكرێت و ئەندازیارێكی بیناكاری خەڵاتەكە دەباتەوە و لە گۆڕەپانی سور مەزارێكی بۆ دروست دەكرێت لە تەختە و دواتر لە ساڵی هەزارو نۆسەدو سی دا بە ماددەی دیكەی بیناسازی مەزارێكی دیكەی بۆ دروست دەكرێت لەسەر هەمان شێوە.

سەركردەكانی یەكێتی سۆڤیەت بریار دەدەن بە پاراستنی تەرمی لینین كە تاوەكو ئێستا بووەتە داهێنانێك جێكای سەرسوڕمانی زانستی كارەكەش ژمارەیەك زانای سەر بە پەیمانگای توێژینەوەی ڕوەكە پزیشكیەكان لە مۆسكۆ پێی هەستاون، كە دواتر هەمان تیم هەستاون بە مۆمیاكردنی چەند كەسایەتیكی دیكە لەوانە كیم ئیلی سەرۆكی كۆریای باشور و شی مین ی ڤێتنامی .

 

هەر چەندە تاوەكو ئێستا مۆسكۆ وردەكاری چۆینەتی مۆمیا كردنی لینین ئاشكرا ناكات بەڵام بە گوێرەی زانیاریە دزە پێكراوەكان، بەتاڵكردنی جەستەكە لە كۆئەندامەكانی ناوەوە و هەروها بەتاڵكردنەوەی سەرجەم مولولە خوێنەكان لە خوێن و تێكردنی ماددەیەكی تایبەت هۆكاری مانەوەی جەستەكەیە بۆ زیاتر لە نەوەت ساڵ لەسەر شێوازێكی تایبەت.

ڤلادمیر ئەلیتش ئولیانۆف ناسراو بە لینیین لە بیستو دووی نیسانی ساڵی هەزارو هەشسەدوحەفتا لە دایك بوەو رابەری شۆرشی ئۆكتۆبەرو سەرۆكی پارتی بەلشەفی روسی بوو.

جگەلەوەی كە شۆرشەكەی بە شۆرشی هەژران ناسراو بوو دامەزرێنەری رێبازی لینیینی بوو كە دروشمەكانی بریتی بوون لە خاك و نان وسەربەستی .