ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەوراز ئەحمەد

حكومەتی هەرێم مووچەی یەك ساڵی خانەنشینانی نەداوە، لە ئێستادا خانەنشینان بە چەندین مانگ جارێك مووچەیان پێدەدرێت، لە بەرامبەردا لە ساڵی 2017وە هێزە چەپەكانی كوردستان هەڵمەتێكیان بۆ پاڵپشتی خانەنشینان و مووچەخۆران دەستپێكردوە، ئەوان پێیان وایە هەرچەندە حكومەت لە ئەنجامی ئەم فشارانەدا پرۆژەیەكی بۆ پەرەلەمان ناردوە بەڵام پرۆژەكە وەك بەشێك لە هەڵمەتی پێشوەخەتەی هەڵبژاردن دەزانن و پێیان وایە دەبێت سیاسەتی نیولیبرالزیمی ئابوری حكومەت دەستكاری بكرێت . 

ئەحمەد هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: " خانەنشینان بە خراپترین دۆخدا تێپەڕ دەبن لە ئەنجامی پەراوێزخستنی خانەنشینان لە لایەن حكومەتەوە "

ئەحمەد هەورامی بۆ ماڵپەری رێگای كوردستان ووتیشی " لە هەرێمی كوردستاندا بەسەدا كەس هەن بە ناوی خانەنشینیەوە مووچە وەردەگرن كە بە پێچەوانەوە ڕۆژێك لە ڕۆژان دەوامیان نەكردوە و خزمەتێكی فعلیان نەبوە. هەورامی ووتشیی ئەوپرۆژە یاسایەی كە ئیستا حكومەتی هەرێم و پەرلەمان سەرقاڵی داڕشتنەوەین هیچ لە بارودۆخی خانەنشینان ناگۆڕێت.

هیوا عومەر ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و یەكێك لە ڕێكخەرانی كەمپینەكە بە ماڵپەری رێگای كوردستانی راگەیاند : "ئەو هەڵمەتە لە ئاستی كوردستان بە گشتی چەندین چالاكی جەماوەری ومەیدانی ئەنجامدا ولەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە 50 هەزار واژۆ كۆ كرایەوە و ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان كرا و هەڵمەتەكە لە داهاتوش بەشێوەی جیا بەردەوام دەبێت . 

هیوا ووتیشی " بە بۆچونی ئێمە لە داهاتوودا ڕەوشی خانەنیشان ومووچە خۆران لە بری باشتر خراپتر دەبیت بە لەبەر چاوگرتنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری حكومەتی هەرێمی كوردستان "ئەو وتیشی ئەنجامی ئەم هەڵمەتە توانی حكومەت وپەرلەمان بخاتە سەرخەت بۆ گفتوگۆ و پرۆژەیەك لەوبارەیەوە ئامادەبكەن كە ئێستا لە پەرلەمانە، بەڵام هەست دەكەین ئیرادەیەكی سیاسی راستەقینەنیە بۆ گۆرانكاری لە سیاسەتی ئابوری حكومەت وباشكردنی ژیانی هاوڵاتیان،ئەو پرۆژەیە لە نێوان حكومەت وپەرلەمان وەك رێكلامی پێش وەختەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت . 

موحسین كەریم ئەنجامی مەكتەبی سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ڕایگەیاند" لە ووڵاتانی دونیادا خانەنشینان ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین كراوە بەڵام لە هەرێمی كوردستان لە بری ئەوەی حكومەت مووچەی خانەنشینان دابین بكات بەڵام سندوقی خانەنشینانی چۆڵ كردەوە"

موحسین كەریم ووتیشی هەڵمەتی نیشتیمانی لە پێناو مافی خانەنیشان و مووچە خۆران هەڵمەتێكی زۆر باش بوو و پاش كۆكردنەوەی واژۆكان بە ڕێپێوان و بە فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرا بەڵام حكومەت وەڵامی بۆ دەنگی خەڵك نەبوو.

لە ساڵی 2017 وە هێزە چەپەكانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە هەر یەكە لە حزبی كۆمەنیستی كرێكاری كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان،حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان،بزوتنەوەی دیموكراتی گەڵی كوردستان،یەكێتی خانەنشینان، هەڵمەتێكیان ڕاگەیاند بە ناونیشانی "هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی لە مافی خانەنشینان و مووچە خۆران" ئامانج لەم هەڵمەتە لەوە بوو فشار بخرێتە سەر حكومەت بۆ باش كردنی ڕەوشی مووچە خۆران بەگشتی و خانەنشینان بەتایبەت و رەتكردنەوەی سیاسەتی زگوشینی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری .

  • 1