ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەشێک لە جوتیارانی کۆیە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن پارەی ئەو گەنمەیان بۆ بنێرێت کە لەساڵانی ڕابردودا داویانەتە حکومەتی عێراق.

 ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2018، جوتیارانی قەزای کۆیە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، ئەوان داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەن پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧) بەبێ بڕین ڕەوانە بکات.

وتیشیان، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین و هاوکار بێت و پارەی گەنمی جوتیاران کە بە ڕەنج و بازووی خۆیان بەرهەمیان هێناوە نەخەنە ململانێی سیاسیەوە، چونکە ئەو گەنمەی کە بەرهەمی دەهێنین تێچوونی زۆرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی پێشوودا نوێنەری جوتیارانی هەرێم چونە لای ئایەتوڵا عەلی سیستانی و سەرۆک کۆماری عێراق، داوایان لێکرد فشار لە حەیدەر عەبادی بکات بۆ ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی لێ ببڕێت.

پێداچونەوە: رێگای كوردستان

چەپ وكرێكاری