ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 کۆمۆنیزم بۆ مناڵان 

کۆمۆنیزم بۆ هەمووان

گفتوگۆی جەیکاب بلمینفیڵد لەگەڵ بینی ئادەمزاک نوسەری  کتێبی "کۆمۆنیزم بۆ مناڵان"

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە  شلێر ڕەشید

٢٠ی مەی ٢٠١٧

 ١-جەیکاب بلمینفیڵد: بۆچی کتێبی "کۆمۆنیزم بۆ مناڵان" ت نوسی؟

بینی ئادەمزاک: کتێبەکە لەو نێوەندەدا نوسراوە کە پێی دەگوترێت "کۆتایی مێژوو"

چەرخی مێژوویی لە نێوان ڕووخانی یەکیەتی سۆڤیەت و هەستانی بەهاری عەرەبی. ئەوە ئەو کاتە بوو کە بزووتنەوەیەک لە بزاوتندابوو دژی جیهانگیری بەدەوری دروشمی"جیهانێکی تر ئەگەری هەیە." درووشمەکە بەهێزبوو چونکە ناونیشانێک بوو بۆ بارودۆخی کۆمەڵایەتی، هەستی زۆرایەتی بوو لەو کاتەدا.کەپیتاڵیزم براوە بوو، دیموکراسیەتی لیبراڵی تاکە هەڵبژاردە بوو کە بتوانرێت لە ڕێیەوە خەباتبکرێت بۆ وەدەستهێنانی گٶڕانکارییەکی کەم. هەموو کەسێک بۆ خۆی بوو، ئەو بوارەش بۆ کارکردن زۆر تاک لایەنە بوو. 

وتنی: "دنیایەکی تر ئەگەری هەیە" ئەوە لە خۆیدا  هەستێکی بەرەنگاری هاوبەش بوو.

دووەم مەرجی کۆمەڵایەتی بۆ کتێبەکە، بەشبەشبوونی چەپ بوو، کە پەیوەست بوو بە "کۆتایی مێژوو" هەروەها هەستکردن بە ئەزمونی شکستخواردوی سۆشیالیزمی دەسەڵاتگەرا " کە بەفیعلی بوونی هەبوو"، سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە خەڵک بەردەوامبون لە جەنگ بۆ گۆڕانی کۆمەڵایەتی، زۆربەی کاتیش لە هەوڵدانی تاکەکەسیدا دەمایەوە. زۆربەی جاریش لەسەر یەک کێشەی جیاواز هاوپەیمانی دەکرا ، وە بە زۆری لە ڕابوردودا شکستی هێناوە.

لە ٢٠٠٣ گروپیکی چەپی نادۆگمی دژی فاشیزم و ڕادیکاڵ، لەفرانکفۆرت ڕێکخرا ، پێیان دەگوترا: "کۆمۆنیزمی نادیاریکراو"، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە. ئامانجیان لەم کارە کۆکردنەوەی چەپەکان و دژی نەتەوەیی و دژی ڕەگەزپەرستی ودژی جیاوازی ڕەگەزی نێرومێ و زانایانی ژینگە" ئیکۆڵۆجست" و دژی سەرمایەداری بۆ کردنەوەی ئاسۆیەکی ڕۆشنتروڕادیکاڵانەتر بۆ کۆمیونیزم.

لەو هەل ومەرجەدا کتێبەکەم نووسی بە ناونیشانی  تیۆر و دیدگای کارڵ مارکس بۆ داهاتوو، بەڵام کتوپڕو دەستبەجێ لە لایەن کۆمەڵێک نووسەرەوە دژایەتیم کرا. تێگەشتم لە دونیایی " کۆتایی مێژوو" سەبارەت بە ئارەزووەکانت بۆ دونیایەکی ئازاد لە هەژموونی دەسەڵاتداران بە زمانێکی تەواو ئازادەوە زەحمەتە بتوانی  بنووسیت"

٣- جەیکاب بلمینفیڵد: وابێ کتێبەکە بۆ منداڵان نییە؟

بینی ئادەمزاک: نەخێر، بۆ هەمووکەسێکە.

بەدڵنیاییەوە منداڵان کتێبەکە دەخوێننەوە. هەندێک جار کە مناڵان پرسیار دەکەن لە چەشنی: " سەرمایەداری چییە؟" یان " قەیران چییە؟" گەورەکان کتێبەکەیان بیر دێتەوەو هەندێجارهەوڵدەدەن لە ڕۆژێکدا یەک بەشی بۆ مناڵان بخوێننەوە. ، بەڵام ئەگەر بڕیاربوایە بۆ منداڵانی بنووسم دەبوایە بە شێوەیەکی جیاوازتر بمنووسیبایە.

کتێبەکە بۆ هەموو کەسێکە کە چێژی لێ دەبینێت " وەکو زمانی مناڵ" زمانەکەی سادەو ئاسانە، ئەم کتێبە بۆ تەمەن نییە. بە پێچەوانەوە دەربارەی بوونی خەونە ڕادیکاڵەکانە.  هیوام وایە کە پێویست نەکا باسی بکەم.بەڵکو تەنها ڕوون بێت، ئەگەر بتەوێت دنیا بگۆڕێت وگفتوگۆ لەسەر نمونە ڕادیکاڵەکانی گۆڕان بکەیت. پێویست ناکات زانستی سیاسی بخوێنیت، وە بۆ ئەوانەش کە لە تێکستی سادە دەترسن (ترسیان لە تێکستی تازەیە). تیۆری کۆتاییش هەیە.

ئەم کتێبە کە وشەی " بۆ مناڵان" دەگرێتەخۆ لە ناونیشانەکەی چونکە هەموو کەسێک وەک مناڵ ناوزەد دەکات، گرنگ نییە تەمەنەکەی چەندە. "مناڵن". 

بەزۆری شەوان کاتی کتێب خوێندنەوەیە، زۆربەی جار کاتژمێر ١٠ دەست پێدەکات، زۆر جاریش بەوە دەست پیدەکەم دەڵێم:" دڵخۆشم کە ڕێگەت پێدراوە تا ئەو کاتە درەنگە بمێنیتەوە، بەڵێن دەدەم، لە کۆمیونیزم نابێ کەس زوو بچێت بۆ خەو". کتێبەکە وا لە خوێنەر دەکات ڕادیکاڵانە خەیاڵ بکات، بۆیە ئەو درۆیە وەلا دەنرێت کە پێی وایە دنیا وەکو خۆی دەمێنێتەوە (وەکو ئەوەی کە هەمیشە هەروا بووبێت).

 ٢-جەیکاب بلمینفیڵد - لە چیرۆکەکەدا وەسفی هەوڵەکان وادەکریت کە دەبی وابکەین کۆمۆنیزم بێتەدی، ئیلهامی ئەم جۆرە لە کۆمیونیزم چییە؟

بینی ئادەمزاک زۆربەی هەوڵەکان بەشێوەی پایەیەکی مێژوویی یان یۆتۆبیایی ئازادانە شکڵ دەگرێت:، دیموکراسی کۆمەڵایەتی، سندیکایی، دەوڵەتی سۆشیالیستی، لۆدیزم (luddism) و هەندێک فۆرمی تری وەک (techno-hedonism).  هەموو کۆمۆنیستێک هەوڵەکانی وخەونەکانی لە هەندێک ڕووەوە توشی شکست دێن ، بەڵام بەهەوڵێکی تر دەستپێدەکرێتەوە. لێرەوە ئینسانەکان فێری هەستانەوە دەبن.

هەوڵ دراوەو پرسیارکراوە. ئایا نمونەی یۆتۆپیا چارەسەرە بۆ سەرمایەداری سەرکوتکەر؟ یان کامی تریان؟ ئایا لە سایەیی سەرمایەداریدا ژیانی ئێستا باشترە لە ژیانی پێشتر؟ ئەی لە چ ڕوویەکەوە؟ ئایا دڕندەییەکانی پێشوتر سەر هەڵدەدەنەوە، ئایا دڕندەیی نوێ سەرهەڵدەدات؟ ئەی چی دەمژێت؟ بەم شێوەیە دەتوانرێت یۆتۆبیا جیاوازەکان لە گفتوگۆیەکدا کۆبکرێنەوە. ئێستا دەتوانرێت ڕەخنە لە یەک بەیەکیان بگیرێت، لێرەدا خاڵە بە هێزەکانی و سنوری دەردەکەوێت. هەوڵەکان دەخرێنەگڕ بۆ چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان و زاڵبوون بەسەریاندا. بەدڵنیاییەوە بەگرتنە بەرچاوی سەردەمە مێژووییەکەی. زۆرترین هەوڵ لە شەش لاپەڕە تێپەرناکات.

٤-جەیکاب بلمینفیڵد دەتوانیت نمونەمان بدەیتێ لەسەریەکێک لەو زنجیرانە؟

بینی ئادەمزاک بە دڵنییاییەوە، لەناو کتێبەکەدا لەو بارەوە دەق هەیە:

" کۆمەڵێک خەڵک بەدەوری مێزێکدا دانیشتون، پێشیان پڕە لە ژەمە خواردنی سوک، دۆلکەیەک لە شەربەتی مێوژ و دونیایەک لە تکتی زیادەی فیلم، لەگەڵ زەحمەتییەکی زۆر بۆ ئەوەی جارێکی تر شوێن پێی خۆیان بدۆزنەوە.  هەوڵدەدەن بە پێوەبوەستن و باشتر بیر بکەنەوە. لە ڕاستیشدا گێلتر لە پێشتر دێنە بەرچاو لە سای سیستەمی سەرمایەداریدا. وەک ئەوەی بڵێی کلیلی کێشەکانیان دۆزیبێتەوە، یەکێکیان دەڵێ: " دۆزیمەوە" ئەگەر هەموو کەسێک وەکو یەکیان دەستبکەوێت، ئیتر کەس ئارەزوی کارکردنی نامێنێ. هەر بۆیە هەمووان تەمبەڵ دەبین. چارەسەر ئاسانە: هەموو کەسێک ئەوەی دەست بکەوێت کە خۆی دروستی دەکات."

بەم شێوەیە دەبینین هێواش هێواش خەڵک بیر دەکەنەوە. بیریان دەکەوێتەوە قسە لەسەر ئەو شتانە بکەن کە هەست دەکەن ناڕاستن. "ئەمە ئایدیایەکی باش نییە" کەسێک هاوار دەکا، " کەسانێک ناتوانن وەک ئەوانی تر کاری قورس ئەنجام بدەن. وە کەسانێک کەمتریان دەوێت لە کەسانی ترو پێویستی جیاوازتری هەیە. چونکە خەڵکانێک هەن ناتوانن وەک کەسانی تر گورجوگۆڵبن و کاری قورس ئەنجام بدەن، ئەمە مانای ئەوە نییە شتی زۆرتری پێبدرێت. ئەمەیان دادپەروەری نییە."

کەسێکی تر وتی: " ئەوەیان ڕاستە لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەموو باسەکەمان بەدەوری ئەو شتەگەمژانەدا دەسووڕێتەوە، ئێمە ڕاڕاین، هەریەکە لەئێمە چەنێ شت درووست دەکەین، وە چەند کەس دەستی دەکەویت، دیسانەوە ئێمە پرسیارە سەرەکیەکە فەرامۆش دەکەین، دەمانەوێت چۆن بژێین؟" ( ٦١-٦٢).

٤-جەیکاب بلمینفیڵد لە کۆتاییدا دەنوسی زۆربەی ڕەخنەکان لە سەرمایەداری جەخت دەکاتەوە سەر یەک لایەنی سەرمایەداری، لە کۆتایدا ئەمە وادەکات پشتیوانی لە توخمێکی سەرمایەداری بکرێت بەرانبەر بە توخمێکی تری. دەتوانیت ئەمە ڕوون بکەیتەوە؟ وە چۆن خۆمان لەمە بپارێزین؟.

بینی ئادەمزاک لە کۆتایدا، جیاوازی دەکەم لە نێوان ئاڵوگۆڕی بەرهەمهێنان و فۆرمی بەرخۆری لە دژی کەپیتاڵیزم، هەریەکە لەوانە کاتێکی دیاریکراوی سەرمایەداری پیشان دەدات و دەیسپێرێت بە کاتەکانی تر.

بۆ نمونە لە سەر شێوەی ڕەخنەی دژی سەرمایەداری کە تەرکیز دەکاتە سەر دابەشکردن گفتوگۆدەکەم. لە یەکەم چاوپێخشاندا زۆر ئاسایی دەردەکەوێت: شەڕی جیاوازییە گەورەکانی ئابوری، ئێمە پێویستمان بە دانانی باجی گەورەتر هەیە لەسەر دەوڵەمەندەکان، باج لەسەر ئاڵوگۆری پول و هتد.... پاشان دەوڵەت سەرلە نوێ دەست بکاتەوە دابەشکردنی سەروەت و وەبەرهێنانی ژێرخانێکی باشترو بیمە کۆمەڵایەتییەکان و هتد...

بەڵام چۆن ئەم نایەکسانییە لە شوێنی یەکەمدا دەردەکەوێت؟  کێ سامان بەرهەمدێنێت و کێ سودمەند دەبێت لێی؟ ئایا بەڕاست دەوڵەتی بەهێز لە قازانجی ئێمەدایە؟ یان ئێمە باشتر ڕێکخراو دەبین؟ ئەم پرسیارانە بەمشێوەیە دژایەتی درووست ناکات بەرانبەر بە سەرمایەداری؟

ڕەخنەیەکی تر لە سەرمایەداری زیاتر زاڵ بووە لەم دەیەیەی دوایدا. تەرکیز دەکاتە سەر بەرخۆری: کەلتوری براندو مارکە، ڕێکلامکردن، کێشەکانی ژینگە و تەندروستی. ئەم ڕوانینە زۆر گرنگە، بەڵام زۆرتر مەیلی  تاک گەرایی بەسەریدا زاڵەو لە ڕویی ئاکار و ڕەوشتە کۆمەڵایەتێکانەوە لێیان دەڕوانێت و نایان بەستێتەوە بە پەیوەندییە چینایەتی و کۆمەڵایەتێەکانەوە و وەکو تاک سەیری بەرخۆر دەکات. وەک یەکەیەکی سروشتی سەیری خێزان دەکات ، وەکو ئەوەی ئەمانە هەمیشە نان دەخۆن، پیسایی دەکەن، سەیری تەلەفزیۆن دەکەن و بەتەنها لە ناو ماڵەکانی خۆیاندا دانیشتون و قوفڵێکی گەورەیان لە دەرگای ماڵەکانیان داوە.

شێوەیەکی تری ڕەخنەگرتن هەیە لە دژی سەرمایەداری زۆرتر سەرنجی دەخاتە سەر شێوەی کارکردنمان بێ تێگەشتن لە شێووەو شوێنی کارکردنمان. ئەم ڕەخنەیە زۆر باو بوو لە ١٩٦٨  وەلە زۆر بواریشدا جێکەوتە بوبو... لەو کاتەشەوە بۆ ئێستا کار زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە: کاری بەکۆمەڵ، شێوەکاری ئاسان، سەعات کاری گونجاو. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوە بزانین ئەو ئاسانکاریانە بۆ وەدەست هێنانی قازانجی زیاتر بووە نەوەک بۆ خزمەتی ئێمە.

پێشنییار دەکەم ئەم شێوە ڕەخنانە ی بەدژی یەکتر دانەنرێن، بەڵکو لەیەکتریان هەڵکێشین. ژیانی باش بە مانای بەرخۆریەکی دروست و دابەشکردنێکی دادپەروەرانە نییە، بەڵکو دابەشکاری سەرمایەداری لە بواری کۆمەڵایەتیدا بۆ خۆی لە خۆیدا هەڵگری کێشەی گەورەیە. 

 

٥-جەیکاب بلمینفیڵد چەند گرنگە لە ڕێگەی تێگەیشتنی کەپیتاڵیزمەوە کۆمۆنیزم بێنیتە پێش چاو.

بینی ئادەمزاک: بە ڕاستگۆییەوە بڵێـم بڕواناکەم ئەوەنە گرنگ بێ، کرستین سیفیک پرۆگرامەری سۆفت وێر ە، هەروەها  تیۆریستێکی مارکسیە هەوڵیدا لە وێکیپیدیاو  لینوکس هەروەها ئەوانەی کە دژی بەرهەمهێنانی بنچینەیی باون یان هاوبەشیان بەرهەمهێناوە.   common based peer production کۆنسێپتەکە گشتگیربکاتەوە.

جارێکیان پرسیاریک هاتە ئاراوە: "ئایا پێویستە لە کەپیتاڵیزم تێبگەی بۆ ئەوەی زاڵبیت بەسەریدا؟"

وەڵامەکەی "نا" بوو. پاش هەموو شتێک ئینسان دەتوانێت بەشداربێت لە یەکخستنی سیاسی و درووستکردنی هاوپشتی و یەکسانی بێ هیچ شیکارییەکی گشتی بۆ بەرهەمهێنانی سەرمایەداری. بیر لە بۆرجوازیەت بکەرەوە لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە، بازرگانەکان، دەریاوان، کرێکارانی ڕۆژ – ئەمانە لەسەر بەرهەمهێنانی نوێ هۆشیاریان نەبوو بۆ ئەوەی سەردەمی دەرەبەگایەتی ڕەت بکەنەوە.

بەهەرحاڵ هەبوونی شیکارکردنی کەپیتاڵیزم زانیاری دەربارەی مێژووی کۆمۆنیزم و خەباتی کۆمەڵایەتی یارمەتیمان دەدات زۆرێک لەو هەڵانەی کە کراون جارێکی تر نەیەنەوە ڕێگامان. بۆ نمونە بە هۆی ستراکچەری نوێی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریەوە، ئەو کەسانەی دەستیان دایە خەبات دژی نابەرابەری ئابوری، زۆر جار کاریان بەوە تەواو دەبێت کەسیاسەت کورت بکەنەوە بۆ ڕوانگەی ئەخلاقی و شەخسی، بەتایبەت لەو کاتانەی کە دەرکەوتە نایەکسانێکانی ئابوری وادەردەکەوێت کە هۆکاری بەڕیوەبەرە دڵرەق و خوێنمژەکانە یان سیاسیە شەیتانەکان و کەمپانیا فرەنەتەوەییەکان بێت. خوێندنەوەیەکی شێلگیرانە بۆ سەرمایەداری یارمەتیمان دەدات لەوە تێبگەین،  ئەوە بەس نییە کە تەنها لە ڕێی دەزگاکانی دەوڵەتەوە سەروەتی کۆمەڵایەتی دابەش بکرێت ، چونکە ئەمە تەنها وەکو بەرخۆرێک کێشەی تاکەکان چارەسەر دەکات.  لە جیاتی ئەوە دەتوانین بە کۆمەڵ ئەم پرسیارە بکەین، ئایا ئەوەی دەمانەوێت ئەو کارەیە کە پێی دڵخۆش دەبین؟ یان باشترە بوترێت: چۆن دەمانەوێت بژێین؟.

جەیکاب بلمینفیڵد:  چۆنە پاش ئەو ڕوداوو کارەساتانەی سەدەی ڕابردوو تاکو ئێستا بیری کۆمۆنیزم هەربە زیندویەتی ماوەتەوە؟                                                                                        بینی ئادەمزاک:  پێویستە ڕوون بین: بەهێزترین مشت ومڕ لە دژی کۆمۆنیزم، کۆمۆنیزم خۆیەتی، کۆمۆنیزمی ڕابردوو لە ڕێگەی کۆمۆنیزمی داهاتوو دەوەستێت، ئەمە گونجاوە بۆ هەموو کەسێک کە خەون بە جیهانێکی جیاوازەوە دەبینێت. ئێمە بەشدارین لەمیراتی خەونی ئازادی کە گۆڕا بۆ مۆتەکەیەکی کۆنەپەرستی.

لە ١٩٨٩-بۆ١٩٩١ سۆشیالیزمی دەوڵەتی یەکیەتی سۆڤییەت هەرەسی هێنا. ئەمەش لە خۆیدا شکستێک بوو دژ بە سەرمایەداری جیهانی. کەوتنی سۆشیالیزمی سۆڤیەتی زۆر زووتر پێش ئەو مێژووە ڕوویدا. بۆیە لە ڕاستیدا ژمارەیەکی زۆر کەوتن هەبوو لە ساڵەکانی ١٩٢٧،١٩٣٧،١٩٣٩،١٩٤٥،١٩٥٦، ١٩٦٨،١٩١٧،١٩٢١ زۆربەی ئەم ساڵانە ئەگەری گەڕانەوەی تێدابوو بەرەو ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری لەسەر بنچینەی پرۆژەی کۆمۆنیست، بۆ ڕزگارکردنی شۆڕش. لە ١٩٩٠  بەشێوەیەکی گشتی هەموو تواناکان بۆ گۆڕانکاری بوون بە شتێکی نادیار و لە بیرکران، مێژووی کوشتن و بیرۆکراسی ئەو ئەگەرانەی لە گۆڕنا. سەرەڕای گەڕانەوەی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی ئازادیخواز بە هێزێکی زۆرەوە لە جیهاندا لە کۆتایی ١٩٦٠ کاندا ، بەڵام ئەم یاخی بوونەش لە کۆتایی ١٩٨٠ کاندا شکستی هێنا.

بەو جۆرە دنیایەکی جیاوازتر کەوتە بەر دوو هەڵبژاردەوە: سۆشیالیزمێکی دەوڵەتی خراپ یان  کەپیتاڵیزمی نیۆلیبڕاڵ، کە زۆر جار لە ژێر دەمامکی دیموکراتی کۆمەڵایەتی خۆیان دەشاردەوە. ئەمە وایکرد سەرباری دیموکراتیەتی لیبراڵی لای زۆرێک لەو خەڵكانەی کە لە ژێر دەستی دەسەڵاتێکی سەرکوتگەردا ژیابوون وەک بەدیلێکی درووست دەربکەوێت. لە دەستەکەی تریشدا هیچ بەدیلێک نەمابووەوە لە بەرانبەر سەرمایەداری نیولیبراڵیزمدا. لەو بوارەدا مارگرێت تاتشەر بە شێوەیەکی دیاریکراو ئەومافەی وەرگرت چونکە ئەڵتەرناتیڤە واقعیەکانی لە مێژوودا سڕانەوە. لە دەیەکانی دواییدا وەهمی ئەوەی کە کەپیتاڵیزم دەتوانێت ئەرکی وەکو کۆتایی مێژوو باشکردنی ژیانی زۆربە بێت. پێیان وابوو ئەوە دیاردەیەکی ڕۆشنە. ئەوەی کە سەرمایەداری بە "مەدەنی"  کرابوو، بە هۆی ئەو خەباتانەوە بوو کە لەدژی ئەنجام دەدرا، هەروەها بونی یەکێتی سۆڤیەت " کە زۆربەی جار وەک هاوکارێکی نەبینراوی سێیەمی ڕۆژئاوا وابوو" . زۆر پێویست نییە ئەو کارەساتانەی کەسەرمایەداری ڕۆژانە بۆمان درووست دەکەن لێرەدا ئاماژەیان پێبدەین. ئینسان ئەگەر زۆر بەسادەیی پەیوەندی نێوان هەژاری خۆی و گەشەی ئابوری و کۆمەڵایتی  ببینێ و بیر لە بەدیلێک بکاتەوە، ئەوە درک بە تارمایی کۆمۆنیزم دەکات. ئارەزوکردنی ژیانێکی یەکسان و هاوپشتیکردن و دامەزراندنی کۆمۆنەکان کارێکی زۆرشێتانە نییە، لە بەرانبەر تاکگەرایی و نامۆبون و پێشبرکێی بەردەوام. ئارەزووکردن بۆ کۆمۆنیزم کات و سەردەمی خۆی دێت سەرباری میراتە نائومیدێکەی کە دەکرێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕوو ببینەوەو ناکرێت خۆمانی لێ لابدەین.

 جەیکاب بلمینفیڵد:  ئەوکاتەوەی کە یەکەمجار لە ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا "کۆمۆنیزم بۆ مناڵان" نت بڵاوکردەوە کارەکەت تەرکیزی کردە سەرچی ؟

بینی ئادەمزاک:  ئەرکی کۆمۆنیزم بۆ مناڵان دووبارە داهێنانەوەی داهاتووە لە نێوەندی کۆتایی مێژوودا. کاتێک کە بەڕاستی سەرمایەداری خۆی وا نمایش کرد کەبێ ڕکابەرە، دەرفەتێک کە بۆمان مابوەوە، یاد هێنانەوەی خەونە تۆباوێکانمان بوو . خۆ خەڵەتاندنێکمان هەبوو بۆ ئەوەی جورئەتی خەونی گەورەمان هەبێت، ئەمە لە خۆیدا گەورەتر بوو لە کاری تاک گەرایی و ڕیفۆرمەکانی ئێرەو ئەوێ. 

 هەر بەتەنها بیرکردنەوە لە داهاتوو بینینی سەرمایەداری وەک هەمیشەیی، ڕابوردوش خۆی نمایش دەکاتەوە. 

ترس، وەکو هیوا، بەشێکە لە داهاتوو، لەهەمان کاتدا ئەمە بەشێکە لە ڕابردوو. ئایا سبەینێ هاوشێوەی دوێنێ دەبێت؟

ئایا هەوڵەکانمان بۆ نەمانی سەرمایەداری بەهەمان خەونی سۆشیالیزمی دەوڵەتی سەرکوتگەر کۆتایی پێدێت؟ شۆڕشەکان هەمان هەڵەکانی پێش خۆیان دووبارە دەکەنەوە؟ ئەم پرسیارانە لە سەدەی نۆزدەدا گرنگ نەبوون..

هەرگیز ناتوانین بەسادەیی خەوببینین وەکو ئەوەی لەسەدەی نۆزدەدا هەبوو. ئایا پاش ئەزمونەکانی سەدەی بیستەم، جەماوەر مافی ئەوەی نییە ترسی هەبێت لە گۆڕانە ڕیشەییەکان و پێی وابێت ئەم ئایدیایە هەڵەیە لەسەدەی بیستەمدا ئەگەر جەماوەر  ترسی هەبێ لە گۆڕانی ڕادیکاڵی، ئایدیایەکی پێ هەڵەبێت لەبەرانبەر ئایدیایەکی تردا؟-

کۆمۆنیزم بۆ مناڵان بەم پرسیارە کۆتایی دێت. ئایا بۆ جیهانی پاش سەرمایەداری بێ لە ئەستۆ گرتنی میراتی ستالین و قوربانێکانی توانای شەرکردن هەیەبۆ کۆمۆنیزم؟ 

سۆشیالیزمی دەوڵەتی لەم دەورانەی دوایدا بە شێوەیەکی کەموکورت ڕەخنەی لێگیراوە،  بەڵام زۆر بە کورتی، نەک لەئاستی باڵادا، بە هەمان شێوەی ئەزمونی سەندیکاکان کە پشت دەبەستێت بەبازاڕ. لەگەڵ ئەو قسانەی خەڵكدا کاتێک دەڵێن "نا، نا  ئەمە کۆمۆنیزم نییە" هەوڵەکانی سۆشیالیزمی دەوڵەتی کۆتاییان دێت. بەڵام هێزی ئەم وشانە چین؟ بۆ زیاتر لە نیوسەدە،  سۆشیالیزمی دەوڵەتی سەرکوتگەر سێ لەسەر یەک تا پێنج لەسەر یەکی گۆی زەوی گرتبووەوە.  کۆمۆنیست نەبوون، بەڵام ناکۆمۆنیستیش نەبوون.

 لەگەڵ کتێبی داهاتوم " داهاتوی بەسەرچوو" لەسەر یەکیەتی و تارمایی کۆمۆنیزم و درووستکردنەوەی سبەینێ.

بۆ یەکەمجار لە ٢٠٠٧ بڵاو بووەوە، لە چاپی دووەمیشی لە ٢٠١١  قوڵتر چوومە ناو پرسیارەکانەوە. کتێبەکە باسکردنە دەربارەی بابەتە سیاسییە گەرمەکان، ڕوبەڕووی ڕابردوو دەبێتەوە کە داهاتوی لە خۆیدا ناشتووە. پاشان دەگەڕێتەوە بۆ دواوە بۆ تیرۆرە زۆرەکانی 9-1937و پاشان شکستی چەپ لە ڕووبەڕوبونەوەی سۆشیالیزمی نیشتمانی و سەرکەوتنی ستالین بۆ دەسەڵات و کرۆنشتات، لە کۆتایشدا بۆ ١٩١٧. زۆر پرسیاریش هاتونەتە پێشەوە وامان بەباش زانیوە خۆمانی لێ لابدەین.

دوو کتێبەکەی ترم  "بۆ یادی سەدساڵەی شۆڕشی ڕووسیا" لە ئەڵمانیا بڵاو دەبێتەوە،  لەوێدا هەوڵ دەدەم  بەشیوەیەکی زۆر دیاریکراو، ئەم پرسیارانە بخەمە ڕوو.وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەمەوە. 

ئایا شۆڕشی ڕووسیا توانیتی سەرکەوتووبێت؟ چۆن؟ شۆڕش چییە؟ چۆن زاڵدەبین بەسەر خەیاڵی شۆڕشدا؟ ئایا ئەم بیرکردنەوەیە ڕێگری بۆ شۆرش درووست دەکات یان بەرەو پێشی دەبات.

من ڕەخنەم هەیە لە شۆڕشی عەقیدەتی و بتی خەیاڵی، کە بەهەمان شێوە لە یەکەم بەشی کۆمۆنیزم بۆ مناڵان بەرچاو دەکەوێت. پێشنییار دەکەم بەچاوپێداخشاندنەوەی هەردوو دەستەواژە وەپەیوەندییان لەگەڵ یەکتردا، گۆڕان و یۆتۆبیا،  شۆرش و کۆمۆنیزم، ئامراز و ئامانج؟

لە کتێبەکەی ترمدا. ١٩١٧ و ١٩٦٨ چەپی کۆن وچەپی نوێ لە پەیوەندیەکی ڕەخنەگرانەی هاوبەشدا دادەنرێن، بۆ زاڵبون بەسەر بەربەستەکانداو درووستکردنی کەشێکی باشتر بۆ تێگەیشتن لە کۆمۆنیزم. ، کتێبەکە لایەنگریەکی سەرسەختانە دەکات لە تییۆری شۆڕشگێرانە و سیاسەتی هاوپشتی و فیمینیزم.

 

٦-جەیکاب بلمینفیڵد چۆن قەیرانی دارایی ٢٠٠٨ و قەیرانی یۆرۆی ٢٠١٠ کاریان کردە سەر ئەڵمانیا بە تایبەت بەرلین، کە خۆتان لەوێ دەژین؟

بینی ئادەمزاک لەکاتی قەیرانی ئابووری جیهانییەوە، سەرمایەداری جیهانی بەنائومێدییەوە بەدوایی سەرمایەگوزاریدا دەگەڕێت. لەو کاتەشەوە کە قازانجی دراو سودەکەی کەمە، وە ئاسان نییە بتوانرێت وەبەرهێنانی نوێ پەیدابکرێت، بۆیە کڕینی خانوبەرەو زەوی زۆرتر جێگای دڵنیایین بۆ سەرمایە زیادەکان. ئەم دیاردەیە بە ڕوونی لە بەرلین دەردەکەوت لەڕێی فشار و پاڵەپەستۆی کرێی خانوبەرەوە.    

کۆچکردن و ئاوارەیی و دەرکردنی بەزۆر، بوو بە بوارێکی سەرەکی بۆ خەباتکردنی کۆمەڵایەتی لە شاردا.

ئەم خەباتکردنە ڕەهەندێکی دژە کاپیتالیزمی هەیە تا ئەو شوێنەی جیاوازییەکانی بەهای ئاڵوگۆڕ و بەهایی بەکارهێنان دەردەخات. کێ دەتوانێت و دەبێت بڕیار لەسەر خانو بدات؟ ئەوانەی مڵکدارێتی دەکەن، یان ئەوانەی تێیدا دەژێن؟                                                                                                                                                                                               بزووتنەوەی دژی نوێکردنەوەی خانوبەرە لە بەرلین بەتایبەت لە کروزبرگ زۆر بەهێز بوو. هەست دەکرا لەو بارەوە کاری باش ئەنجامدرابێت. لەگەڵ ئەوەی هەندێک کاری کەمی نوێ دەستەبەر دەبوو، بەڵام چالاکوانەکان توانیان ڕێ لە دەربەدەری و بێخانەولانەیی زۆرێک لەخەڵک بگرن.

جارێکی تریش لێرەوەو بە بەردەوامی ڕووبەڕووی فۆرمگەلێک ی ئەخلاقی دەبینەوە لە چەشنی دژایەتیکردنی کاپیتاڵیزم، بەڵام لە هەمان کاتدا. دەبینین و ئەوپەری ئاگاییەکی پوچانە بەکاردەهێنرێت بۆ دژایەتیکردنی جولەکە. لە هەموو ئەوانە گرنگتر بە ڕاشکاوی دەبینین کە چۆن خەباتکردن لە شار پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکەکانی دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی تەندرووست. لێرەوە تێدەگەین لەوەی هاوپشتی کردن تەنها ئامرازێک نییە بۆ گۆڕانی کۆمەڵآیەتی، بەڵکو ڕێگەیەکیشە بۆ ئازاد و کۆمۆنیزم.

 ٧-جەیکاب بلمینفیڵد:  ئایا لە ئەڵمانیا ڕەگەزپەرستی لەڕێی ئەوروپاو وڵاتە یەکگرتووەکانەوە بڵاو بووەوە؟ بە بڕوای تۆ چۆن شەڕی ئەوە بکرێت؟

بینی ئادەمزاک لە هەموو دنیاو بە تایبەت لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەڵمانیا زۆرجار گەشەسەندوتر دەبینرێت لە ڕووی ڕەگەزی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتییەوە. ئەمەش دەرئەنجامی مێژووی چەندەها سەدەی پەیوەندییە گشتییەکانە.

ئەو کەسانەی کە ئەڵمانیا باش دەناسن زۆرجار سەریان سوڕ دەمێنێت لەو شێوەیەی کە دەبینرێت، بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا ڕۆڵی ئەڵمانیا ‌قێزەون بوو لە قەیرانی ئابوری جیهاندا و بەتایبەتیش لە ئەوروپادا. ئەڵمانیا بەهێزترین هێزی ئابورییە لە ئەوروپا، هەروەها یەکێکە لە وڵاتە بەهێزەکانی دونیا لە ڕووی ئابورییەوە. لە کاتی قەیران و شکانی دراودا، بەشدار بوو لە قوڵکردنەوەی قەیرانەکەدا، لەو ڕێیەشەوە قازانجێکی زۆریکرد.

ئەنجڵامێرکڵ وەکو ڕابەرێکی لیبڕاڵ دەرکەوێت، بەڵام توانی قەیرانی ئەڵمانیا هەناردەی خوارووی وڵاتە ئەوروپییەکان بکات و بە شێوەیەکی بەرچاو ژیان خراپ بکات. لەگەڵ ئەوەشذا ئەنجڵا مێرکڵ بەشێک نییە لە  ڕەگەزپەرستەکان و فاشستە نوێیە دڕندەکان کەلە ئاکامی قەیرانەکانەوە درووست بوون. لە چەند ساڵێ ڕابردوودا ئەنتی فاشیزم  بووە بە ئەرکی سەرەکی لە جیهانی سیاسەتدا.

پاش هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، مێرکڵ وەکو  سەرۆکی واقعی جیهانی ئازاد ناسرا. بەڵام دەبێت ئەوە ڕۆشنبێت: لەکاتی قەیرانەکاندا ناکرێت تەنها بەرگری لە هەلومەرجەکە بکەین. ئەمە ئەو وانەیەیە کە ‌هڵەری کڵنتن بە درووستی بیرمان دەخاتەوە. دژە فاشیزمبون و خۆ بە پاڵەوانکردن کار ناکات. ئەرکی پاڵەوان ئەوەیە کە ئەوپەڕی شەڕانگێزی ڕاگرێت، کە پلانێکی داهێنەرانەی هەیە بۆ وێرانکردنی دونیا. پاڵەوانی ڕاستەقینە لە کۆتاییدا ئەم پلانە شەڕانگێزییە هەڵدەوەشێنێتەوە. کۆتاییەکی دڵخۆش ...و جیهان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەبوو.، ئەوەی ئەم کارە ناکات و ڕێگرە لە پێشی: سۆشیال دیموکراتەکان، پارێزگاران و سیاسەتی نیولیبراڵەکانە بەگشتی. 

بۆئەوەی شەڕی فاشیزمی نوێ بکەین، ناتوانین بەرگری لە کۆمەڵگەیەک بکەین تەنها ڕوکەشانە بەرگریدەکات. ئێمە شەڕێکی جیاوازمان لە پێشە، ئەگەر بەنیازبین دنیابگۆڕین، دەبێت لە ڕەگەوە بیگۆڕین. 

----------------------------------------------

---------------------------------

 

 

کۆمۆنیزم بۆ مناڵان لەلایەن بینی ئادەم زک نوسراوە، لە لایەن جەیکاب بلومینفڵد وەرگێڕدراوە.

ئێستا لە  MIT Pres بڵاو کراوەتەوە

لە بڵۆگ پۆست کراوە، نوسەرانی بابەتەکە.

بینی ئادەمزاک سۆشیالستێکی تیۆری بنچینەیی بەرلین ە ئارتیستە، دەربارەی تییۆری سیاسی دەنوسێت سیاسەتی کویر نامۆکان شازەکان و داهاتووی شۆڕشەکانی ڕابوردوو

 جەیکاب بلومنفیڵد وەرگێڕو نوسەرە لە بەرلین دژێت، زۆر نزیکە لە کۆتایی بۆ وەرگرتنی PHD

لە فەلسەفە لە قوتابخانەیەکی نوێ بۆ سۆشیال ڕیسێرچ.

 

------------------------------------------------------

سەرچاوە

https://www.viewpointmag.com/2017/05/16/communism-for-everybody-an-interview-with-bini-adamczak-author-of-communism-for-kids

 

 

چەپ وكرێكاری