ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر: دیتمار داس (dietmardath)*

ئامادەکردنی: یۆهانس گۆبڵ

وەرگێڕانی: گۆران

سەرمایەداری پێشتر و ئێستا نووسەر و تایبەتمەند لە کاروباری ڕۆشنبیری "دیتمار داپ" پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەرانە دەخاتە ڕوو لە نێوان مارکس و سەردەمی ئێستادا

 

-بەڕێز داس، بۆچی کارڵ مارکس پاش دووسەد ساڵ لە دایکبوونی شایانی ئەو هەموو گرنگیپێدانە بێت؟

+چونکە هەموو ئەو کێشانەی ویستی چارەسەریان بکات، یان وروژاندی و ئاماژەی پێکردن، لە ئەمڕۆدا ئامادەییان هەیە. ئێمە هەتا ئێستا شاهێدی ئەوەین، بۆ نموونە ئەو کاڵایانەی کە کەمینە بەرهەمی ناهێنێ، بەڵکو لە لایەن یەکینەی بەرهەمهێنانی زەبەلاحەوە بەرهەم دێت، کەچی لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی کەمینەیەکدان. نموونە بۆ ئەوە، تۆڕی ئینتەرنێتکە لەڕێی باجی هاووڵاتییانەوە پڕۆژەکە هاتەبوون لە ئاکامی لێکۆڵینەوە و گەڕانەکانی دەزگا فەرمییەکان، بەتایبەت گەڕانەکانی سوپای ئەمریکی. بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی سەرەکی لەم دەسکەوتە بەهرەمەندن لە ڕووی مادییەوە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمەزۆن، گوگڵ و فەیسبووکن.

مارکس قسە لەسەر ئەو جیاوازییە گەورەیە دەکاتلە نێوانی بەهای بەکارهێنان و بەهای گۆڕینەوە، کە تا ئەمڕۆش هەر بەگەورەیی ماوەتەوە. سودی ئەو بەرهەمانە چین بۆ بەکارهێنەر؟ لەلایەکی تریشەوە، ئەوە کێیە دەسکەوتی مادی وەدەست دێنێت لەم پرۆسەیە؟

-لە گۆشەکەت لە ڕۆژنامەی (The Frankfurter AllgemeineZeitung ) بەناوی "مارکس چی گوت؟" ڕەخنە لەو هەوڵانە دەگریت کە دەیانەوێت شێوە بیرکردنەوەی مارکس لەگەڵ سەردەم بگونجێنن. ئایا ئاسانە بە هەڵە لە مارکس بگەیت؟

+مارکسلە نێوان ڕەش و سپیدابیرناکاتەوە، بەڵکو لە ناو سەرمایەداریشدا بەدوای شتگەلێکدا دەگەڕا ڕەنگبێت لە ڕووی مێژووییەوە سوودمەندبێت، بۆ نموونە سامانی قەبە. ئەمەیان کە هیچ سیستمێکی پێشووتر بە درێژایی مێژوو نەیتوانیبوو بەدەستی بێنێت. تەنیا سەرمایەدارییە کە توانیویەتی کۆمەڵگەی بەشەری تا ئەم ئاستە دەوڵەمەند بکات، تا ئەو ڕادەیە توانیویەتی وەڵام بەو پرسیارە بداتەوە: چۆن دەمانەوێت بژێین؟

لە ڕوانگەی زۆرێک لە چەپەکانی ئەوڕۆوە، مرۆڤ هەست دەکات دەیانەوێت هەریەکەمان بە شێوەیەک لە شێوەکان تۆزێک خۆمان هەژار بکەین بۆ ئەوەی یارمەتی ئەویتر بدەین. ئەوەی گرنگ بوو بەلای مارکسەوە کە چۆن بتوانین سوودمەند بین لەوەی کە هەیە و دەسکەوتەکان بەرەو پێشتر ببەین. 

ئەوەمان بیر نەچێت مارکس تیۆرێکەی لە پێناوی کۆمەڵگەیەکی دەوڵەمەندا داڕشتووە، وەکو ئەو سەردەمەی ئەڵمانیا و ئینگلیز. ئەوە جێبەجێ نابوو لە سەر ڕوسیا و پاشان یەکێتی سۆڤیەت کە هەوڵی جێبەجێکردنی درا بەشێوەیەکی کرداری.

-چۆن کارڵ مارکس دەتوانێت ڕێنیشاندەرێکی نوێبێت لەمڕۆدا؟

+مارکس لە ڕووی مێژووییەوە بیری دەکردەوە، ئەوەی لە بەرچاوبوو کە چۆن سەرمایەداری زاڵبوو بەسەر سیستەمی دەرەبەگایەتیدا، و چۆن سەروەت و سامانی لە شاردا دروستکردو توانرا وەبەرهێنان ئەنجام بدرێت و لە هەمان کاتدا بگۆڕدرێت بۆ هێزی سیاسی. لەسەرمانە بپرسین: سەرچاوەی ئەو دەوڵەمەندبوونە لە کوێوەیە؟ ئەو شتانە لە کوێ دروست دەبن کە ژیان ئاسانتر دەکەن؟ ئەمە جارێکی تر دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ئینتەرنێت: بە هەمان شێوەی فیکری سەردەمی مارکس، لە کارگەوە بۆ سیاسەت، مرۆڤ دەتوانێت زۆر باشتر لەمڕۆدا ناوەندی کار گرێبداتەوە بە سیاسەت.

 

سەرچاوە:

https://www.deutschland.de/ar/topic/alaqtsad/karl-marks-walmasrt-qwt-alantrnt

---------------------------------------------------------

ژێدەر:

*ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ دیتمار داس لە ٣ی ئەیپرڵی ١٩٧٠ لە ئەڵمانیا لە دایک بووە.

لە ١٩٩٠ەوە دەستی بە نووسین کردووەو لەبوارەکانی کۆمەڵایەتی، فەلسەفی و کولتووری.

خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیڕۆک و کتێبی شیعرییە .

لە ٢٠٠١ وە بۆ ٢٠٠٧ و لە ٢٠١١ وە تا ئێستا سەرنووسەری ڕۆژنامەی: The Frankfurter AllgemeineZeitungئەم ڕۆژنامەیە لە ١٩٤٩ وەک ڕۆژنامەیەکی لیبراڵ بەردەوامی هەیە.

 

 

 

  • 1