ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کرێکارانی جیهان یەکگرن !

ئیکۆمۆنیستەکان نوێنەری زانستی بۆرژوازین

نوسینی ؛ ن.ف.عەبدوڵا ( نەجمەدین فارس )

ئایاری ١٩٩٣

بەشی پێنجەم

ماركسیزم و شۆڕشی كرێكاران

---------------------------

ماركسیزم وه ك تیۆری پڕۆلیتاریای ووشیار بۆ ده ستنیشان كردنی ئێستا و داهاتووی تیۆرێكی زانستی یه. تیۆری ماركسیزم كه بنیادی فه لسه فه ی خۆی له سه ر ته وه ری بیری ماتریالیزمی دیالێكتیكی داڕشتووه و ماددییه تی مێژوویی كۆمه ڵگای مرۆڤایه تی به چه ند قۆناغێكی ڕابردوو ده ستنیشان كردووه و لێكۆڵینه وه ی له سه ر هه موو په یوه ندیی یه جیاجیاكانی ئه و سه رده مه هه بووه. جیاوازی داراو نه دار و كۆیله و كۆیله دار و .. ده ره به گ و جووتیار و كرێكار و سه رمایه دار. به پێی بارو زرووفی بابه تی یه كانی ئه و سه رده مه و ئێستا لێك داوه ته وه. وه تیۆری ماركسیزم له هه مووی گرنگیتر ئه وه یه كه گۆڕانی كۆمه ڵایه تیشی بۆ ئه م سه رده مه ده ستنیشان كردووه( واته سه رده می سه رمایه داری ) كه واته ئه ڵته رناتیڤی ماركسیزم بۆ سه رده می سه رمایه داری. سۆشیالیزم و ڕۆشتن بۆ كۆمۆنیزمه.

واته سۆشیالیزم چۆن به ده ست دێت؟ بێگومان لای ماركسیزم گۆڕانی بنه ڕه تی په یوه ندی ئابووری كۆمه ڵایه تی سه رمایه داری یه،به په یوه ندی ئابووری هاوبه شی. لێره دا ئه وه دێته گۆڕێ و پرسیارێك خۆی قوت ده كاته وه له به رده مماندا چۆن ئه م په یوه ندیی یه ئابووریی یه سه رمایه داریی یه ئه گۆڕێت به په یوه ندی ئابووری هاوبه شی؟ بێگومان به هه ڵاوگێڕكردنی نیزامی سه رمایه داری ئه ویش له ڕێگه ی شۆڕشی سۆشیالیستی كرێكارانه وه، به دامه زراندنی دیكتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و ڕێگه خۆش كردنی ته واوه تی بۆ دامه زراندی په یوه ندی كۆمۆنیستی له سه رده می كۆمۆنیزم دا.

كه واته كه ڕیفۆرمێك له ساتێكدا ده كرێت ئه م ڕیفۆرمه خاڵی سه ره كی ده ستپێ كردنی كاری كۆمۆنیستێك نی یه. به ڵام به شێكی بچووكی كاره كانیه تی. ئه وه ی كه مه نسوری حیكمه ت مه به ستیه تی دابڕاندنی پڕۆلیتاریایه له خۆ سازدانی بۆ شۆڕشی كۆمه ڵایه تی خۆی.

مه نسوری حیكمه ت بیر له خۆی و ده ورووپشته كه ی ئه كاته وه بیر له نه وه یه كی دواتر ناكاته وه. مه نسوری حیكمه ت له به شێكی نوسینه كه یدا ئاوا باسی لێ ده كات ئه ڵێت: 

((بیرۆكه ی شۆڕش و تیئۆری ماركسیانه ی شۆڕشی كرێكاری بۆ ئه م ڕه ووتانه ده بێت بیانوویه ك بۆ بازدان به سه ر خه بات له پێناو چاكردنی خێرای باروودۆخی چینی كرێكار و حه واڵه كردنی كرێكار به داهاتوو و به سووك دانانی خه باتی كرێكار له پێناو ڕیفۆرمه ئابووری و كۆمه ڵایه تیه كاندا به وه ی كه گوایه نیشانه ی لادانه له مه سه له ی شۆڕش. به ڵگه نه ویسته كه له م دیدگایه دا كرێكار بۆ سه ندنی حه قی خۆی هان ده درێت. به ڵام هه زار جار ئه و تێبینیه دووپات ده كرێته وه كه ئه م خه باته نابێت" سه ره كی" بكرێته وه و له م جۆره شتانه بۆ چینی كرێكار و ماركسیزم ئه مه له بنه ڕه ته وه بێ مانایه. چونكه خوودی بوونی چینی كرێكار له كۆمه ڵگادا به ستراوه به خه بات و كێشمه كێشی هه موو ڕۆژه له گه ڵ بۆرژوازی دا بۆ باش كردنی باروودۆخی كرێكاران." ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان". ل١٤)). بۆ كه سێك كه كۆمۆنیست بێت بازهه ڵدان به سه ر ئه وه ی كه كرێكاران له كێشمه كێشی ڕۆژانه ی خۆیاندا له گه ڵ سه رمایه داراندا بۆ به ده ستهێنانی ڕیفۆرمێك ئه وه ئه گه یه نێت كه له كۆمه ڵگای سه رمایه داری تێنه گه یشتووه كه ئه م كۆمه ڵگایه به بوونی دوو چینی جیاواز تیایدا سیمایه كی ﺻراعی هه یه.

به ڵام به وه ی كه به و جۆره خه ست بكرێته وه كه كاری سه ره كی و حه یاتی یه ئه مه ش بۆ خۆی كه ووتنه داوی ڕیفۆرمیستیه وه یه. چونكه به ده ستهێنانی ڕیفۆرمێك كه وه ك مه نسوری حیكمه ت كردوویه تی به هه مووشتێك به و خه ستیه نیه.

واته لێره دا ئه بێت ده ست ڕابكێشین ئایا بۆ به ده ستهێنان و نزیك بوونه وه مان له شۆڕش له چی یه وه ده ست پێ ده كات بێگومان وه ك ئه نگڵس ده ڵێت: به ته وعیه و ته وحیدی پڕۆلیتاریا. ئه م كاره به كردار ده كرێت. بێگومان كه مێژووی سه رمایه داری بێنینه به رچاوی خۆمان پڕه له به ده ستهێنانی زۆرێك له ڕیفۆرم. له چوارچێوه ی ئه م نیزامه دا، بێ ئه وه ی هیچ له نگی و ناهاوسه نگی یه كی بۆ به ڕێوه بردنی ئیداراتی ئابووری سه رمایه داری دروستكردبێت. كه واته ووشیاری بۆ پڕۆلیتاریا ده ستنیشان كه ریشه بۆ یه كگرتنی كرداری كرێكاران. بۆ به ده ستهێنانی دیكتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا. بۆ سه لماندنی ئه م بۆچوونه ئێمه نزیكترین نموونه مان ئه ورووپایه، كه ئه ورووپا مێژوویه كی درێژتری هه یه له گه شه كردنی سه رمایه داری تیایدا له چاو ڕۆژهه ڵاتدا. هه روه ها ئه وه ش به ئاشكرا ده بینین له ناڕه زایه تی چه ند ملیۆنی كرێكارنی ووڵاته جیاجیاكان و چه ند جار دووباره بوونه وه و ده باره بوونه وه یان ڕوون و ئاشكرایه بۆمان وه هه روه ها له زۆرجاریشدا ڕیفۆرمیش به ده ستهاتووه. به ڵام له ئه ورووپای ته یاری نه ته وه یی و جووڵانه وه ی دینی و هه روه ها نیوونازیسم و فاشیسم و ڕاسیستی و جیاكردنه وه ی مرۆڤی ئه ورووپایی و ڕۆژهه ڵاتی ودروستكردنی جیاوازی قژ ڕه ش و قژ زه رد و سوورپێست و سپی پێست و ڕه ش پێست و چاو ڕه ش و چاو شین. هه روه ها دروستكردنی تاوان بۆ ئه و كۆچكردوانه ی كه له ووڵاتانی شه رقه وه یان هه ر له ئه ورووپاوه چوونه ته چه ند ووڵاتێكی تری ئه ورووپا، كردنیان به هۆی سه ره كی بۆ ده ردوو ناخۆشیه كانی باری ژیانی پڕۆلیتاریا له وێدا. واته له ئه ورووپای گه شه كردووی سه نعه تیدا هه موو شتێك له باره ی ڕیفۆرمه وه هه یه. به ڵام هه تا ئێستا سۆشیالیزم به ده ست نه هاتووه.

ئه بێ ئه م گیانه به چ ڤایرۆسێك تووشی نه خۆشی كرابێت و له په لوپۆ خرابێت؟

بێگومان ئه وه یه كه مه نسوری حیكمه ت ئه ڵێت: ئه بێ خه باتی ئابووری سه ره كی بكرێته وه و داواكاری ڕیفۆرمیش یه كێك بێت له كاره هه ره سه ره كی یه كانی خه باتی پڕۆلیتاریا.

وه ئه مه دابڕاندنی ووشیاری سۆشیالیزمی زانستی یه له پڕۆلیتاریادا. بۆ ئه وه ی به رچاوی خۆی به واقعی نه بینێت. وه چاره سه ری نه خۆشی سه ره كی خۆی نه زانێت كه چ ده رمانێك چاره سه ری ده كات. واته ده رمان بۆ چاره سه ركردنی ئه م نه خۆشیه كوشنده یه ووشیاربوونه وه ی پڕۆلیتاریا یه به حاڵ و گوزه رانی تایبه تی خۆی وه به ده ستنیشان كردنی په یوه ندیی یه كۆمه ڵایه تی یه كانی خۆی له نیزامی سه رمایه داری دا.

ئه وه بۆ ماركسیزم شه رمه كه كاری سه ره كی خه بات بێت له پێناو ڕیفۆرمدا یان ڕیفۆرم هه ره كاری سه ره كی پڕۆلیتاریا بێت. ئه وه ماركسیزم نی یه به ڵكو ئیكۆنۆمیزمه.

كارێك كه بۆ ماركس و ئه نگڵس زۆر به كارێكی جدی و سه ره كیش له قه ڵه م ده درێت ئه ویش ئه و به یان كردنه یه كه له " خێزانی پیرۆزدا" ده ڵێت: ووشیاری بۆ پڕۆلیتاریا ئه و ووشیارییه یه كه حه قیقه تی خۆی وه ك ئینسان له سه رده می سه رمایه داری دا بناسێت و پێی بزانێت و جۆری په یوه ندیی و ئه ساسنامه ی په یوه ندی پڕۆلیتاریا و بۆرژوازی و، سه رمایه داری بناسێت و له سه ر چ ئه ساسێك له كۆمه ڵگای چینایه تیدا په یوه ندیان به یه كه وه هه یه. وه داماڵینی ئه نانیه ت" خۆ په رستی" له خۆی.

هه روه ها ئه وه ش ڕوون و ئاشكرایه كه كێشمه كێشی هه موو ڕۆژه ی پڕۆلیتاریا له گه ڵ سه رمایه داراندا ئه و كێشه بچووكه یه كه به شێكه له هه موو كێشه كۆمه ڵایه تی یه كانی تری پڕۆلیتاریا و سه رمایه دار. چونكه ئه م باره ی خه بات بۆ پڕۆلیتاریا چاره سه ری بنه ڕه تی نی یه.

كه واته نابێت ئه م خه باته به خه باتی سه ره كی یان سه ره كی كردنه وه ی ئه م خه باته بخرێته به رده م، پڕۆلیتاریا. چونكه كارێك كه له سه رشانی پڕۆلیتاریای شۆڕش گێڕه گۆڕانی كۆمه ڵایه تی یه له په یوه ندی كۆمه ڵایه تی حازردا. كه واته كه له لای ماركس پڕۆلیتاریا ده بێته كه سایه تیه كی شۆڕشگێڕ. خه باتی ئابووری هه موو ڕۆژه ی پڕۆلیتاریا ئه م شۆڕشگێڕیی یه به پڕۆلیتاریا نابه خشێت. ته نها ئه وه نه بێت كه ڕیفۆرمێك به ده ست دێنێت. پڕۆلیتاریا نابێت ئه م كاره ی هه موو ڕۆژه ی خۆی به كارێكی شۆڕشگێڕی له قه ڵه م بدات یان ئه گه ر له لایه ن ڕیفۆرمیسته كانه وه به كارێكی سه ره كی و حه یاتی له قه ڵه م درا، نابێت پڕۆلیتاریا دوای ڕێچكه ی بۆرژوازیانه ی ڕیفۆرمیسته كان بكه وێت. وه كاری سه ر شانی كرێكارانی كۆمۆنیست ووشیاركردنه وه ی پڕۆلیتاریایه به به رژه وه ندی یه سه ره كی یه كانی خۆی. 

ده ستنیشان كردنی ڕزگاری كۆتایی یه بۆ پڕۆلیتاریا. وه ڕوونكردنه وه ی كاری بۆرژوازیانه ی ئیكۆنۆمیسته كانه بۆ پڕۆلیتاریا كه چ هه ڵوێستێكیان هه یه له به رامبه ر نیزامی سه رمایه داری و پڕۆلیتاریادا، ئه ویش هه ڵوێستی خافڵ گیرانه ی بۆرژوازیانه یه و سه روه ڕ سوودگه یاندنه به نیزامی سه رمایه داری. خه باتی ئابووری به رده وامی هه یه له نێوان پڕۆلیتاریا و سه رمایه داردا. كه واته ئه م خه باته ده ستی تێوه رده یت و تێی وه رنه ده ی ئه م كێشمه كێشه و خه باته هه یه.

كه واته ئه وه ی كه مه نسوری حیكمه ت ته ئكیدی له سه رئه كاته وه و ئه یكاته میحوه ری سه ره كی بۆ هه ڵسووڕ‌ان، ئه و كاته خۆی له خۆیدا ئیتر هه ڵوێستگیریی یه كی ئیكۆنۆمیستانه یه. كه واته ئه وه ی كه پڕۆلیتاریا پێی گه یشتووه له سه رده می سه رمایه داریدا ئه و ووشیاریی یه تریدیۆنیه یه. ئه مه ش بۆچوونێكی تری ئیكۆنۆمیستی مه نسوری حیكمه ت كه ئه ڵێت: (( مه سه له كه به و جۆره نی یه كه وایه كرێكار سه رپشكه له وه ی خه باتی ئابووری بكات یان نا، ئه م خه باته تووندبكاته وه یان نا. كرێكار نه ك بۆ باشكردنی باروودۆخی خۆی به ڵكو بۆ ڕێگرتن له دابه زینی ئاستی ئێستای ژیانی خۆی بۆ پاراستنی حورمه تی ئینسانی خۆی له كۆمه ڵگای سه رمایه داری دا. به ناچاری و به رده وام ده بێ ده ست بداته خه بات بۆ وه ده ستهێنانی ڕیفۆرمه ئابووری و كۆمه ڵایه تی یه كان به م پێ یه چینی كرێكار بڕیار نی یه كه له به رامبه ر خه باتی ئابووری دا" هه ڵوێست" ێكی تایبه تی وه ربگرێت. خه باتی ئابووری یانی چینی كرێكار و چینی كرێكار یانی خه باتی ئابووری. ئه م به شێكه له پێناسه و تایبه تمه ندیه كانی بوونی چینی كرێكار. هه روه كو چۆن ماسی ناتوانێت مه له نه كات، كرێكاریش ناتوانێت خه باتی ئابووری نه كات. ئاشكراشه كه پێشڕه وی له م خه باته دا شۆڕشی كرێكاری پته وو ئاسانتر ده كات." ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان" ل١٤−١٥ )).

مه نسوری حیكمه ت" ئاغای ئیكۆنۆمیست" ئه یه وێت به تێكه ولێكه كۆمه ڵێك ووشه ئه وه بسه لمێنێت كه كرێكاران له نیزامی سه رمایه داری دا خه باتی ئابووری سه ره كی ترین خه باتی چینایه تیانه. به ڵام ئه و ئه ركه مێژوویی یه ی كه سپێردراوه به پڕۆلیتاریا لێی ئه سه ندرێته وه له ڕێگه ی ئه و جۆره بۆچوونانه ی كه مه نسوری حیكمه ت خه باتی ئابووری تێدا ئه كاته میحوه ری سه ره كی هه ڵسووڕان. واته كارێك به قازانجی بۆرژوازی ئه كرێت ئه بێته حورمه تی ئینسانی پڕۆلیتاریا لای مه نسوری حیكمه ت چی بێت؟

بێگومان بۆ به ده ستهێنانی ئه م حورمه ته ئینسانی یه لای مه نسوری حیكمه ت ته نها خه باتی ئابووری یه. بێگومان بۆ كۆمۆنیسته كان خه باتی ئابووری به ده ستهێنه ری حورمه تی ئینسانی پڕۆلیتاریا نی یه. چونكه ئه و كۆت و به نده ی كاری به كرێ یه كه حورمه تی ئینسانی خستۆته ژێر فشاره وه و ڕه وانه ی زێراب و له ش فرۆشی ده كات.

به خه باتی ئابووری كۆتایی نایه ت. حورمه تی ئینسانی بۆ پڕۆلیتاریا به ده ستهێنانی دیكتاتۆریه تی پڕۆلیتاریایه، بۆ ئه وه ی ئه و كاره ناڕه وایه ی كه سه رمایه داران له نیزامه كه یاندا به رامبه ر به پڕۆلیتاریای ده كه ن بن بڕی بكه ن.

خه باتی ئابووری و ڕیفۆرمێك نابێته میحوه ری سه ره كی بنه بڕكردنی چه وساندنه وه.

كۆمۆنیسته كان ئه وه یان له به رچاوه كه دنیایه كی بێ چه وساندنه وه دابمه زرێنن. نه وه كو هه مان نیزامی چه وسێنه ر به كۆمه ڵێك چاره سه ری ڕووكه شی یه وه كه هیچی چاره سه ریش نی یه بۆ به ده ستهێنانی حورمه تی ئینسانی پڕۆلیتاریا.

سه ندیكا كان له ئه و رووپا خه باتی ئابووری ده كه ن وه یان ئه و سه ندیكایانه ی كه مه نسوری حیكمه ت به سه ندیكای شۆڕشگێڕ ناویان ده بات خه باتی ئابووری ده كه ن، به ڵام حورمه تی ئینسانی كرێكاری تێدا نه پارێزراوه. به وه ی كه ڕۆژانه بازاڕی ئازاد نرخی كه لوپه له كانی به ره و سه ر ده چێت، یان له ئه نجامی ته كنیك له به رهه مهێناندا. ئه بێته هۆی زیادكردنی ڕێژه ی بێكاری له جیهاندا. له سه ر شه قام نوستن و ڕه ق بوونه وه یان. 

هه روه ها له كۆمه ڵگای سه رمایه داری دا پڕۆلیتاریا به زه رووریه ت خه باتی ئابووری ده كات. نه ك ناچاربێت كه وه ك مه نسور ئه ڵێت به ناچاری ده ست ئه داته خه باتی ئابووری. 

كێشه ی ئه م دوو چینه وه ك كێشه یه كی مێژوویی له سه ره تای ده ستپێكردنیانه وه ، پڕۆلیتاریا له هه وڵی به ده ستهێنانی كرێ یه كی باشتردایه و له لایه كی تره وه بۆرژوازی یان سه رمایه داران له هه وڵی قازانجێكی زیاتردایه به ده ستی بهێنێت. 

هه روه ك چۆن ماركس له " هه ژاری( كڵۆڵی) فه لسه فه دا" ده ڵێت: ( بۆرژوازی كه ئه و خۆی پاشماوه یه كه له پڕۆلیتاریای چاخی فیئۆدالی له گه ڵ پڕۆلیتاریادا، ده ستپێده كات و گه شه سه ندنی بۆرژوازی به پێویستی، له ڕه ووتی گه شه سه ندنی مێژووییدا سیما كێشمه كێشم كاره كه ی كه له سه ره تادا نزیكه ی له ژێر په رده وه ده بێ و ته نیا له حاڵی شاراوه دا مه وجووده و هه ر چه ند بۆرژوازی گه شه ده سه نێ، پڕۆلیتاریا یه كی نوێ، له ناو جه رگی یه وه گه شه ده سه نێ. ئه و ململانێ یه كه پێش ئه وه ی هیچ لایه كیان هه ستی پێ بكه ن و پێوه ری بكه ن و تێی بگه ن و ئاوا ڵه ی كه نه وه و بیخه نه ڕوو به ئاواڵه یی ململانێ یه كی مۆقه ت و لاوه كی كارهایه كی تێك شكێنه رانه پێك ده هێنێ. وه له لاكه ی تره وه ئه گه ر ئه ندامانی بۆرژوازی یه نوێ یه كه هه مان به رژه وه ندیان هه بوو، وا ئه وان چینێك له دژی چینێك پێك ده هێنن و، ڕووه و ڕوو له به رده م چینه كه ی تردا ده وه ستنه وه. ئه و له به رامبه ر یه ك وه ستاندنه وه یه له به رژه وه ندی دا له هه لومه رجی ئابووری ژیانی بۆرژوازیانه وه هه ڵده هێنجرێ و ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر ڕوون ده بێته وه. ئه و په یوه ندی یه به رهه مهێنه رانه یه ی كه بۆرژوازی تیایدا ده جووڵێته وه خاوه ن، سیمایه كی ئاسان و یه ك لایه نه و به ڵكو خاوه ن سیمایه كی جووت لایه نه یه. ئه وه ش له په یوه ندیی یه كان خۆیدا كه سه روه ت وه به رهه م دێنێ، هه روه ها هه ژاریش وه به رهه م دێنێ، ئه وه ش له په یوه ندیی یه كان خۆیدا كه تیایدا جووڵانه وه ی هێزه به رهه مهێنه ره كان مه وجووده هه روه ها تیایدا هێزێك هه یه سه ركوت وه به رهه م دێنێ، له ڕێگه ی به رده وام بوونی داماڵینی سه روه تی ئه ندامانی تاكه كه سی ئه و چینه و له ڕێگای وه به رهێنانی چینێكی پڕۆلیتاری نه ش ونماكاره وه.

وه هه رچه ند سیمای ململانێ كه زیاتر و زیاتر ڕوون بوویه وه ئیكۆنۆمیستانێك كه نوێنه ری زانستیانه ی به رهه مهێنانی بۆرژوازین خۆیان له ململانێدا ده بیننه وه له گه ڵ تیئۆره تایبه تیه كه یان وه قوتابخانه هایه كی جیاواز سه ر هه ڵده ده ن. " هه ژاری فه لسه فه" ل ١١٦- ١١٧).

هه روه ها ده مه وێت بێمه سه ر باسكردنی ئه وه ی كه پڕۆلیتاریا ناچاره خه باتی ئابووری بكات یان به زه رووریه ت خه باتی ئابووری ده كات؟

بێگومان كه له كایه یه كی كۆمه ڵایه تی دا كه دوو جه مسه ری جیاواز بوونیان هه بێت بێگومان پێكدادان و دژایه تیش هه یه. نیزامی سه رمایه داری وه ك خاسیه تی كۆمه ڵایه تی خۆی له سه ر بناغه ی درووستبوونی دوو چینی جیاواز درووستبووه و بنیادنراوه به دوو به رژه وه ندی جیاوازه وه.

ئه م به رژه وه ندیانه له هه رلایه كی یه وه به ڕێگه یه ك له گه ڵ یه كتریدا له دژایه تی دان . واته پڕۆلیتاریا له ڕێگه ی ئه وه وه كه بتوانێت كرێكه ی زیادبكات و بۆرژوازیش ئه یه وێت زیاتر كه ڵه كه ی سه رمایه بكات و زێده بایی زیاتری ده ست بكه وێت. كه واته ئه م دوو جه مسه ره بێ یه كتری ناتوانن ناوه ندی سه رمایه داری پێك بهێنن. واته كه به زه رووریه ت قۆناغی مێژوویی مرۆڤایه تی گه یشتووه ته ئاستی نیزامی سه رمایه داری و كێشه كانی ئینسان كۆتایشی نه هاتووه. 

واته ئه و جووڵه ماددیی یه مێژوویی یه ی كه به رده وام كار و كاردانه وه ی خۆی تێدایه. خه باتی ئابووری یه كێكه له و دیارده سروشتیانه ی دژایه تی نێوان پڕۆلیتاریا و سه رمایه داران له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا. واته خه باتی ئابووری به زه رووریه ت ووجوودی هه یه له كۆمه ڵگای سه رمایه دایدا له نێوان كرێكاران و سه رمایه داران دا. نه ك كه مه نسور واباسی لێ ئه كات و بیه وێت ئه وه بكات به كارێك كه والێكی بداته وه كه گوایه مه نسوری حیكمه ت په یامی له ئاسمانه وه بۆ دابه زیبێت و ئه و بیه وێت ئیمامی ڕابه ر بێت ئه و په یامه به كرێكاران بگه یه نێت. كه خه باتی ئابووری ئه بێت پڕۆلیتاریا بیكات. خه باتی ئابووری ئه بێت له نیزامی سه رمایه داریدا بوونی نه بێت له نێوان كرێكاران و سه رمایه داران دا. ئه گینا مه نسوری حیكمه ت نه یئه ووت بۆ ڕێگرتن له دابه زینی ئاستی ئێستای ژیانی خۆی بۆ پاراستنی حورمه تی ئینسانی خۆی له كۆمه ڵگای سه رمایه داریدا به ناچاری و به رده وام ده بێ ده ست بداته خه بات بۆ وه ده ستهێنانی ڕیفۆرمه ئابووری و كۆمه ڵایه تی یه كان. 

ئه مه له بنه ڕه ته وه نه فی كردنه وه ی بیری ماتریالیزمی مێژوویی یه ناچاری و زه رووریه ت له بیری ماتریالیزمی مێژوویی ماركسیزم دا بۆ گۆڕانكاری یه كانی مرۆڤایه تی جیاوازیه كی بنه ڕه تیان هه یه. واتا ناچار ئه وه یه كه كارێك له لایه ن كه سێكی تره وه پێ سپێردرابێت و ئه بێ بیكات، وه زه رووریه تیش ئه وه یه كه هه ر دهستێك هه بێت یان نه بێت ئه م به زه رووریه ت ڕێچكه ی تایبه تی خۆی ئه گرێت.

كه واته پڕۆلیتاریا به زه رووریه ت خه باتی ئابووری ئه كات له به رامبه ر بۆرژوازی دا. واتا ئه وه نی یه كه ناچاربێت ئه م خه باته بكات یان ئینسانێكی وه كو مه نسوری حیكمه ت بیه وێت ئه م كاره به پڕۆلیتاریا بكات و بیكاته گه وره ترین داهێنان بۆ خۆی و بیكاته پێشڕه وایه تیه كی گه وره بۆ چوونه پێشه وه ی شۆڕش. ئه و بۆچوونه ی مه نسوری حیكمه ت له دیدێك زیاتر كه ئینكاری له زه رووریه تی گه شه ی مێژوویی مرۆڤایه تی بكات هیچی تر نی یه.

هه روه ها ئه وه ی كه ده سته واژه یه كی ته واو بێ مانا و ناوه ڕۆك و ده سته واژه یه كی بۆرژوازیانه زیاتر نه بێت هیچی تر نی یه.

وه مه نسوری حیكمه ت ئه یه وێت ئه وه ش تجریدبكات له كرێكاراندا كه وه ك خاسیه ته شۆڕشگێڕیی یه كه ی ئه بێت ده ورببینێت له نیزامی سه رمایه داری دا. 

ئه ویش به وه ی كه ئه ڵێت"خه باتی ئابووری یانی چینی كرێكار چینی كرێكار یانی خه باتی ئابووری" . ئێمه ئه وه ده زانین كه ماركسیزم ده ستنیشانی پڕۆلیتاریا ده كات به وه ی كه ده وری شۆڕشگێڕی خۆی له نیزامی سه رمایه داریدا ده بێت ببینێت. چونكه پڕۆلیتاریا له نیزامی سه رمایه داریدا تاقه چینی شۆڕشگێڕه. كه ده توانێت گۆڕانكاریه كۆمه ڵایه تی و سیاسی و ئابووریه كان به ده ست بهێنێت.

ئه و ده سته واژه یه ی مه نسوری حیكمه ت له وه زیاتر هیچی تر نی یه كه ئه یه وێت پڕۆلیتاریا بكاته دیلی خه باتی ئابووری و دوابخرێت له شۆڕشی كۆمه ڵایه تی خۆی. 

وه ئه مه ش وه ك خاسیه تی ئیكۆنۆمیسته كان كه خزمه تكاری دڵسۆزی بۆرژوازین، وه به رگری كارن له نیزامی سه رمایه داری.

واته ئێمه كه بزانین پڕۆلیتاریا ئه ركی شۆڕشگێڕی له سه ر شانه له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داریدا، ئیتر هه ر هه موو كاروكرداری ڕۆژانه و نوسینه كان ده زگا حیزبی یه كان بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی پڕۆلیتاریا ده خرێته كار. واته ئێمه ده گه ینه ئه و ده سته واژه یه ی كه خاسیه تی تایبه تی كرێكار ده ستنیشان ده كات له نیزامی سه رمایه داریدا ئه ویش ئه وه یه كه شۆڕشی سۆشیالیستی مانای چینی كرێكار و چینی كرێكار مانای شۆڕشی سۆشیالیستی. ئه مه ئه و ده سته واژه یه یه كه خاسیه تی سیاسی و كۆمه ڵایه تی یه كانی پڕۆلیتاریا ده رده خات، به جیاواز له و خاسیه ته ی كه ئیكۆنۆمیسته كان ئه یده نه پاڵ پڕۆلیتاریا له نیزامی سه رمایه داری دا.

هه ڵه یه ك كه چه پی سوونه تی ئێران ئه یكات و باڵێك كه خۆی به باڵی ئه سڵی بۆ بردنه پێشه وه ی بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی له قه ڵه م ئه دات به هه ڵه یه كی تر هه ڵه ی پێشووی ڕاست ده كاته وه مانای وایه هیچ. كه واته مه نسوری حیكمه ت ڕه خنه له باڵی چه پی سوونه تی ئێران ده گرێت و ئه ڵێت: (( تیئۆریی یه كانی چه پی سوونه تی ئێران گه یاندینیه ئه م به ره نجامه ی كه كرێكاران به پله یه ك خۆشگوزه رانی" گه نده ڵ" ده بن وه یان ئه وه ی كه هه ژاری و فشاری ئابووری ده بنه هۆی شۆڕش ئه مه تێڕوانینێكی پووچ و دژی كرێكاری یه" ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان" ل١٥ )).

له هیچ شوێنێكدا باری زیاتری هه ژاری نه بووه ته شۆڕشی ته واو كرێكاری یان نه بووه ته شۆڕشی سۆشیالیستی كرێكاران چونكه هه ژاری باری ووشیاری زیاتر نادات به پڕۆلیتاریا له زۆرێك له باره كانیاندا. واته ووشیاری پڕۆلیتاریا ده توانێت ده ستنیشانی چوونه پێشه وه ی شۆڕشی كرێكاری بكات نه وه ك هه ژاری.

باشترین و نزیكترین نموونه ئه و كاره ساته ی سۆماڵ بوو كه چه ند ملیۆن ئینسان له برساندا مردن و بێ ئه وه ی بچووكترین جووڵانه وه ی شۆڕشگێڕێتی پڕۆلیتاریای تیادا ده ركه وێت، به ڵكو چه ندین ته یاری كۆنه په رستی و بۆرژوازی ده ستی كێشاوه به سه ر ناخی دژایه تی چینایه تی له سۆماڵ دا!

ئه ویش ده گه ڕێته وه بۆ نه بوونی یان كه می ڕه گه زی به ئاگای كۆمۆنیستی یه له سۆماڵدا كه نه یتوانیوه ڕێچكه ی حه قیقی ڕزگاربوون پیشانی پڕۆلیتاریا بدات له سۆمال دا.

واته پڕۆلیتاریا له سۆماڵدا ووشیار ببوایه به ووشیاری چینایه تی خۆی ڕێكخراو حیزبی خۆی هه بوایه ئه وا ڕزگاری به ده ست ده هات. ئه گه ر برسێتی به و شێوه دزێوه هه بوایه یان نه بوایه. كه واته ئه وه ی كه چه پی ئێرانی و دیدی مه نسوری حیكمه ت ئه یكات به چاره سه ری بۆ به ده ستهێنانی شۆڕش ئه وه یه كه پڕۆلیتاریا ووشیار نه كه نه وه به به رژه وه ندیی یه مێژوویی یه كانی خۆی. هه روه ها مه نسوری حیكمه ت له به دیلی هه ڵه ی خۆیدا ئه ڵێت: (( ئه وه هه ژاری یه كه خه باتی كرێكاری ڕووه و تێكشكان و بنبه ست و گه نده ڵ بوون ده بات. نه ك خۆشگوزه رانی و چاك بوونی باروودۆخی ئابووری چینه كه." ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان" ل١٥ )).

ئه م هه ڵه یه ی مه نسوری حیكمه ت كه هه ڵه ی پێشووی چه پی ئێرانی پێ ڕاستكردۆته وه. له وه زیاتر ناڕوات كه ئه یه وێت بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی له ئێراندا له و ئاسته دا بهێڵێته وه كه بزووتنه وه ی كرێكاری تێدایه. چونكه ئه م بۆچوونه سه روه ڕ به رگری كردنی ته واوه تی یه له وه ی كه هه رده بێت خه باتی ئابووری میحوه ری سه ره كی خه باتی پڕۆلیتاریا بێت بۆ كۆمۆنیسته كان. ئه مه ش ئه وه یه كه مه نسوری حیكمه ت دژایه تی له گه ڵ سه رمایه داراندا( دژایه تی یه له پێناو مانه وه دا) ئه مه ش بۆ كۆمۆنیسته كان كارێكی شه رم هێنه. چونكه جووڵانه وه ی كۆمۆنیستی سه ڕوه ڕ به دوای ئه وه وه یه كه دژایه تی بكات له پێناو گۆڕانكاری بنه ڕه تی دا.

(ته ئكید هی خۆمه) هه روه كو له پێشه وه باسم لێكرد خه باتی ئابووری نابێته ئه وه ی كه شۆڕش بهێنێته پێشه وه.

باشترین نموونه شمان ئه ورووپایه كه غه رقی خه باتی ئابووری بوون بێ ئه وه ی گۆڕانكاریش له ژیانی ئابووریاندا به ده ست بهێنن.

كه واته ووشیاری بۆ پڕۆلیتاریا واته ووشیاری سیاسی كۆمۆنیستی به ده ست هێنی زووترو باشتری شۆڕشی پڕۆلیتاریایه. نه وه ك ئه و دوو جۆره تێڕوانینه سه روه ڕ بۆرژوازیانه یه ی مه نسوری حیكمه ت و چه پی ئێرانی و عێراقی بۆته میحوه ری كار و هه ڵسووڕانیان.

 

چەپ وكرێكاری