ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆسیە مۆخیکا تەنها سەرۆکی وڵاتێکیی ئاسایی ئەمریکای باشوور نەبوو، بەڵکو بەهۆی ڕەفتارە خاکیی و ژیانە سادەکەیەوە، ناوبانگی باشییەکەی نەک تەنها سنوری وڵاتەکەی بەڵکو سنوری کیشوەری ئەمریکای باشوریشی بەزاند و لە هەموو جیهاندا بە سەرۆکە باشەکە، سەرۆکە هەژارەکە ناسرا و زۆربەی خەڵکی جیهان هاوسۆزییەکی زۆریان بۆ موخیکای سەرۆکی پێشوو لەلا دروستبوو.

خوسیە موخیکای سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای کە بە هەژارترین سەرۆکی جیهان دادەنرا، ئێستاش هەژارترین سەرۆکی پێشووی وڵاتە لە وڵات و کیشوەرەکەی خۆی و تەواوی جیهاندا، موخیکای سەرۆک ساڵی ٢٠١٥ دوای پێنج ساڵ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەستی لەکارکێشایەوە و ئێستاش لە دوای پۆستەکەی موچەی خانەنشینیەکەی وەک سەرۆک و ئەندامی ئەنجومەی پیران ڕەتکردووەتەوە ئەمەش هێندەی تر موخیکای لای هەوادارانی خۆشەویستتر کرد.

موخیکای تەمەن ٨٣ ساڵ کە چەپێکی ئۆپۆزسیۆن بوو، کاتێک گەیشتە لوتکەی دەسەڵاتی وڵاتەکەی بە شێوەی هاوڵاتییەکی ئاسایی وڵاتەکەی دەژیا و جلوبەرگ و خواردن و ئۆتۆمبێلەکەشی زۆر سادە و ئاسایی بوون، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەشیدا ڕەتیکردەوە لە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بژی، بە پێچەوانەی هاوسۆزی خەڵک و لایەنگرەکانی سەرۆکی هەندێک وڵات سەرۆکە هەژارەکەیان وەک شێت ناوبردووە بەهۆی شێوازی ژیانیەوە، نیکۆلاس مادوروی سەرۆکی ڤەنزوێلا موخیکای بە سەرۆکێکی شێت و بێ ئاگا ناوبردووە، سەرۆکی ئەجەنتینیش بە پیرەمێردە چاو لارەکە ناوی بردووە بەڵام دواتر داوای لێبوردنی لە موخیکا کرد.

موخیکا و هاوسەرەکەی لە ناوچەیەکی میللی نزیک لە شاری مونیڤیدۆی پایتەخت دەژین کە شوێنی شەڕی چەتە و مافیاکان بووە، موخیکاش سەرۆکی کۆمەڵەیەکی خێرخوازی بووە و ساڵی ٢٠١٠ ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بۆ کاری خێرخوازی فرۆشت کە سەرمایەدارێکی عەرەب بە بڕی ملیۆنێک دۆلار ئۆتۆمبێلەکەی کڕی.

موخیکا پێشتر سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕی سەربازیی چەپی ئۆرۆگوای بووە، ساڵی ٢٠٠٥ بوو بە وەزیری کشتوکاڵ و سامانی ماسی و ئاژەڵ، ساڵی ٢٠١٠ش وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا، کاتی سەرۆکایەتییەکەشی موچەکەی ١٢ هەزار دۆلار بوو کە ٩٠%ی تەرخانکرد بۆ کاری خێرخوازی و بەردەوامبوو لەسەر ژیانی بە شێوە ئاساییەکەی و بەمەش نازناوی هەژارترین سەرۆکی جیهانی پێبەخشرا.

ئێستاش لە کیڵگەیەکی کشتوکاڵی بچووک لە نزیک پایتەختی وڵاتەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەژی و پێیخۆشە خۆی وەک جوتیار بناسێنێت.

ئەو لە سەردانەکانیدا سەرۆکی وڵاتان ڕێزێکی تایبەتیان لێدەگرت و لە سادەترین ئوتێلەکان پشووی دەدا و لە چێشتخانە ئاساییەکان خواردنی دەخوارد، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا تەنانەت موچەکەشی بەخشی بە هەژاران، ئەو دوای ٥ ساڵ سەرۆکایەتی بە ژیانە سادەکەی خۆیەوە بەردەوامبوو، ئێستاش موچەی خانەنشینییەکەی ڕەتکردووەتەوە، خۆی بێبەشکرد لە موچەی زۆر و کۆکردنەوەی پارە و ئۆتۆمبێلی گرانبەها، بەڵام خۆشەویستی و هاوسۆزی خەڵکی لە زۆربەی سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان زیاتر بەدەستهێنا و ناوی وەک هەژارترین سەرۆکی جیهان چووە مێژووەوە.

Image result for xose muxika

Image result for xose muxika

Related image

Image result for xose muxika

Related image

Related image

Related image

Related image

 

چەپ وكرێكاری