ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

 

سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپیمانی نیشتمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەینێت، هەر كۆمپانیایەك پێچەوانەی ئەوگرێبەستەی کە لەگەڵ حکومەت کردوویەتی کاربکات لەو موچەی کە دیاری کراوە بۆ کرێکاران کەمتریان پێ بدات رووبەرووی دادگای دەکەینەوە.

رۆژی پێنج شەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2018، كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیستی فراكسیۆنی هاوپیمانی نیشتمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ماڵپەری( رێگای كوردستان)ی راگەیاند: ھەرکۆمپانیایەک پێچەوانەی ئەوگرێ بەستەی کە لەگەڵ حکومەت کردوویەتی کاربکات لەوموچەی کە دیاری کراوە بۆکرێکاران کەمتریان پێبدات رووبەرووی دادگای دەکەینەوە.

كاتسترۆ مەعرف ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەدواداچوونی كردووە بۆ بۆگرفتی کرێکارانی ژینگە پارێز لەسنوری ئیدارەی راپەرین بەھۆی کەمکردنەوەی مووچەی مانگانەو دوورخستنەوەی بەشێک لەکرێکاران، سەردانی لێپرسراوی ئیدارەی راپەرین کرد، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداربێتەوە لە گرفتەكانی كرێكارەكان، بەرێزیان پشتگیری تەواوی خۆی نیشاندا کەپشتیوانی کرێکاران دەبێت بەڵێنی دا لە گرێ بەستەکەدا چەند دیاری کرابێت بۆکرێکاران دەبێت وەکوخۆی سەرف بکرێت.

ئەونوێەری حزبی شیوعی وتیشی: لێپرسراوی ئیدارەی راپەرین سەبارەت بەدەرکردنی کرێکاران وتی، دەبێت بەرێوەبەرایەتی کار ودەستەبەری کۆمەڵایەتی بێتە دەنگ پشتگیری کرێکاران بکات.

سەرۆكی لیستی هاوپیمانی ئەوەشی خستەڕوو: مانگانە بۆ ھەرکرێکارێک ٥١ ھەزارلە کۆمپانیاوە وەردەگرێت لەکاتێکدا کرێکارێک بێ کاردەکرێت دەبێت پارەی بۆسەرف بکات تادەچیتەوە سەرکارەکەی ئەگەرنا رێگا نادەین ھیچ کۆمپانیایەک پارەی زەمانی وەربگرێت.

ئەوەشی راگەیاند: تا دووشەمە بریاری یەکلاکەرەوە دەدەین، داوا لەکرێکاران دەکەكات لەژیر ھیچ فشارێک گرێ بەست لەگەڵ کۆمپانیا نەکەن، تاوەکو رۆژی دووشەمە ئەو بابەتە یەکلای دەکەینەوە. لێرەوە رای دەگەیەنین ھەرکۆمپانیاکە پێچەوانەی ئەوگرێ بەستەی کە لەگەڵ حکومەت کردویەتی کەمترپارە بدات بەکرێکاران وەکو فراکسیۆنی ھاوپەیمانی ئەوکۆمپانیایە رووبەڕووی دادگا دەکەینەوە ھەموو رێکارە یاسایەکان دەگرینە بەر بەرامبەریان، بۆیە ئومیدەوارین کۆمپانیاکان رێزلە ھێزوو بازووی کرێکاران بگرن و چیترمافیان پێشیل نەکەن، کرێکارانی ھێزوو بازوو دڵنیا دەکەینەوە پشتیوانی کردنیان بەئەرکی سەرشانی خۆماندەزانین پشتیان بەرنادەین.

Image may contain: 4 people, people smiling, people standing, suit and indoor

Image may contain: ‎3 people, ‎‎including ‎هاورئ بيشرةو.‎‎, people standing and outdoor‎‎

چەپ وكرێكاری