دۆسیه‌ی مافه‌كانی كرێكاران و ڕێكخستنی كاری سه‌ندیكایی:
پێویسته یاسای كار و رێكخستنی كاری سه‌ندیكایی به زووترین كات ده‌ربچێت
په‌رله‌مانی كوردستان كه‌مترین ئاوڕی له پرسی كرێكار داوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت یاسای كار و یاسای رێكخستنی كاری سه‌ندیكایی هه‌مان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌رچوون. هه‌رچه‌نده له عێراقدا یاسای كاره‌كه‌یان گۆڕیووه و ئێستا كار به‌یاسایه‌كی سه‌رده‌مانه ده‌كه‌ن. له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا كار له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی یاسایی مافه‌كانی كرێكاران ده‌كه‌ین به ئامانجی باشكردنی ئه‌و پرسه.
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی – رێگای كودستان
بەشی دووەم
هه‌رچی مادده‌ی هه‌شته‌مه، تایبه‌ته به مافی پێكهێنان و كاركردنی سه‌ندیكایی و چالاكی ئازادانه‌ی سه‌ندیكا كرێكاریه‌كان و مافی مانگرتن و ناره‌زایی كه تیایدا هاتووه: "1- وڵاتانی ئه‌ندام له‌ئه‌م په‌یماننامه‌یه به‌ڵێن ده‌ده‌ن به كه‌فاله‌تكردنی ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه:
أ-مافی هه‌موو كه‌سێكه كه سه‌ندیكا دابمه‌زرێنێت به‌به‌شداری له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه و په‌یوه‌ندی بكات به‌و سه‌ندیكایه‌ی كه هه‌ڵیده‌بژێرێت به‌بێ به‌ربه‌ست .
ب-مافی سه‌ندیكاكان له دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كان یان یه‌كێتی هاوپه‌یمانێتی نه‌ته‌وه‌یی و مافی ئه‌و یه‌كێتییانه له پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ندیكایی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنیان.
ج-مافی سه‌ندیكاكان له ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی به ئازادی ......
د-مافی خۆپیشاندان، به‌مه‌رجێك پیاده‌كردنی له‌چوارچێوه‌ی یاسای وڵاته‌كه‌دا بێت.
له خاڵی 3 ی هه‌مان مادده‌دا هاتووه ( له‌م مادده‌یه‌دا هیچ حوكمێك نیه كه رێگه‌بدات به وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتننامه‌ی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1948 له‌باره‌ی ئازادی سه‌ندیكایی ومافی رێكخستنی سه‌ندیكا ،رێوشوێنی یاسایی بگرنهبهریان یاسا به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێنن كه له‌و گرهنتییانه كه‌مبكاته‌وه كه له‌و رێككهوتننامهیهدا هاتووه).
به‌ڵام له‌مادده‌ی 9 دا هاتووه: " وڵاتانی ئه‌ندام له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا دان به‌مافی هه‌موو كه‌سێك ده‌نێن مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه لهنێوانیشیدا مافی دابینی كۆمه‌ڵایه‌تی"
جگه له‌م سێ دیكۆمێنته گرنگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بایه‌خی ماف و ئازادی كار و مافی كرێكاران له‌چه‌ندین په‌یماننامه و رێكه‌وتننامه‌ی تری جیاجیادا ده‌ركه‌وتووه، له‌وانه‌ش رێككه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك له‌دژی ئافره‌تان ـ سیداو ـ، كه زیاتر كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی جیاكاری ده‌كات له بواری مافی كاركردن له‌نێوان ره‌گه‌زه‌كاندا. به‌تایبه‌تی له مادده‌ی 11ی ئه‌و رێككهوتننامهیهدا هاتووه: "1 ـ وڵاتانی ئه‌ندام هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرنه به‌ر بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری له‌دژی ئافره‌تان له بواری كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاودا به‌جۆرێك كه هه‌مان مافی بۆ دابینبكرێت، به‌تایبه‌تی:
أ-مافی كاركردن به‌وپێیه‌ی كه مافێكی چه‌سپاوه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان.
ب- مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌مان هه‌لی كاركردن و جێبه‌جێكردنی یه‌ك پێوه‌ر له كاروباری كارپێكردن.
ج-مافی هه‌ڵبژاردنی پیشه وجۆری كار، مافی ته‌رقیه و دڵنیابوون له هه‌موو ئیمتیازات و مه‌رجه‌كانی خزمه‌ت ومافی راهێنان ودووباره راهێنانی پیشه‌یی وه‌ك فێركردنی پیشه‌یی وراهێنانی پیشه‌یی پێشكه‌وتوو وراهێنانی به‌رده‌وام.
د-مافی كرێی یه‌كسان،وه‌ك یه‌كسانی له هه‌ڵسووكه‌وتی كاركردن له‌و كارانه‌ی كه هه‌مان به‌هایان هه‌یه و،یه‌كسانی له هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆری كاركردن.
ه=مافی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت له‌كاتی خانه‌نشینبوون و بێكاری و نه‌خۆشی و لهپیكهوتن وپیربوون وحاڵهتی دیكه نموونه‌ی نه‌بوونی توانستی كاركردن و مافی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی به‌پاره.
و-مافی پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بارودۆخی كاركردن له‌وانه پارێزگاریكردن له پرۆسه‌ی منداڵ بوون.
له‌باره‌ی كرێكاری كۆچبه‌رو كرێكارێك كه خه‌ڵكی خودی ئه‌و وڵاته نه‌بێت، رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو كرێكارانی كۆچبه‌رو ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كه به‌بڕیاری45/158ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1990 په‌سه‌ندكراوه، كه له مادده‌ی 15 دا هاتووه: "كرێكاری كۆچبه‌رو تاكه‌كانی خێزانه‌كه‌ی به زۆر بێبه‌ش ناكرێن له موڵك و ماڵیان جا موڵكی تاكه كه‌سی بێت یان به هاوبه‌شی بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه. ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر موڵكی كرێكاره كۆچبه‌ره‌كه یان موڵكی یه‌كێك له تاكه‌كانی خێزانه‌كه‌ی به پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كاری تێداده‌كات، ئه‌وه كه‌سی په‌یوه‌ندار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌ره‌بوی رهواو پێویست وه‌ربگرێت". به‌ڵام له مادده‌ی 20 هاتووه: "1 ـ نابێت كرێكاری كۆچبه‌ر یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی زیندانی بكرێن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه پابه‌ندبێت به گرێبه‌ستێكه‌وه. 2 ـ نابێت كرێكاری كۆچبه‌ر یان یه‌كێ له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بێبه‌شبكرێن له رێگه‌پێدانی نیشته‌جێبوون یان رێگه‌پێدان به‌كاركردن یان ده‌ركردنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه پابه‌ندبێت به گرێبه‌ستی كار مه‌گه‌ر پابه‌ندبوون كرابێته مه‌رجی ئه‌و مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانه". هه‌رچی مادده‌ی 25 ی ئه‌م رێككهوتننامهیهیه تیایدا هاتووه: "1 ـ كرێكارانی كۆچبه‌ر هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت كه وڵاتی كاركردنی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆی ده‌یكات له‌رووی كرێ و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌م شتانه‌ی لای خواره‌وه:
أ-مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كار واتا كرێی كاری زیاده و كاتژمێره‌كانی كار و پشووی هه‌فتانه‌و رۆژانی پشووی پاره‌دراو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و كۆتاییهێنانی په‌یوه‌ندی به‌كارهێنان و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كار كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م زاراوهیهدایه به‌پێی یاسای نیشتمانی و پیاده‌كردنی نیشتمانیدا.
ب-مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی به‌كارهێنان،واتا ته‌مه‌نی رێگهپێدروا بۆ كاركردن و به‌ربه‌سته سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر كار له‌ماڵان وهه‌ر پرسێكی دیكه كه یاسای نیشتمانی و پیاده‌كردنی نیشتمانی به‌مه‌رجێك له مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنان ئه‌ژماری بكات".
هه‌روه‌ها عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی وسیاسییه‌كانی ساڵی 1966 و په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ورۆشنبیرییهكانی ساڵی 1966 و رێككه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك له دژی ئافره‌تان ـ سیداو ـ ، ته‌نها ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیووه له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو كرێكارانی كۆچبه‌رو ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كه له ساڵی 2003 وه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ii. مافه یاسایی یه‌كانی كرێكران و ئازادی كاری سه‌ندیكایی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیدا
له گرینگ‌ترین ئه‌و بهڵگهنامهانه ، ئه‌و رێكه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی كه هه‌ندێك رێكخاروی هه‌رێمی له‌و بواره‌دا ده‌ریان كردوه رێكه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی رێكخراوی كاری عه‌ره‌بی یه كه یه‌كێكه له‌رێكخراوه‌كانی سه‌ر به كۆمكاری عه‌ره‌بی و هاوشێوه‌ی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده و نوێنه‌رایه‌تی كردن تیایدا سێ لایه‌نه‌یه "نوێنه‌ری وڵات و نوێنه‌ری كرێكاران و نوێنه‌ری خاوه‌ن كار". وڵاتانی عه‌ره‌بیش ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوان. رێكخراوی كاری عه‌ره‌بی له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا 19 رێككه‌وتننامه‌ی ده‌ركردوه جگه له ده‌ركردنی زیاتر له 10 راسپارده به ئامانجی رێكخستنی كار‌و سه‌لامه‌تی كرێكار‌و مافی كاری سه‌ندیكایی و ...تد. عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامه له‌و رێكخراوه ههرێمایهتییهدا و له‌كۆی 19 رێككه‌وتننامه 16ی په‌سند كردووه‌و رازی بووه له‌سه‌ریان.