ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەنێت، بڕیاری داخستنی بارەگای پارتە سیاسییەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی سیاسی لە هەرێم دروست دەكات.

بابا علی جەباری جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری رێگای كوردستان رایگەیاند: بڕیاری داخستنی بارەگای پارتە سیاسییەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی سیاسی لە هەرێم دروست دەكات و بواری زیاتر بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی هەرێمایەتی دەرەخسێنێت و بوار لەبەردەم ئازادییە گشتییەكان و مافی مرۆڤ بەرتەسك دەكاتەوە .

باباعلی راشیگەیاند، ئێمە وەك حزبی شیوعی كوردستان جەخت دەكەینەوە . لە رۆڵی یاسا لە یەكلایی كردنەوەی كێشەكان بە ئاراستەی گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی ڕادەربڕین .

چەپ وكرێكاری