حزبی شیوعی سودانی كە هەوێنی ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی وڵاتەكەیەتی بۆ ڕاپەڕین دژی حكوومەتی ئەلبەشیر، جارێكی دیكە لەڕاگەیەندراوێكدا كە ڕۆژی 4ی ئەم مانگە بڵاوی كردۆتەوە، وێڕای ئەوەی كە داواكاری لەخەڵك كردووە درێژە بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەشێوەی جۆراوجۆر بدەن، لەهەمان كاتدا ڕای گەیاندووە تا ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشیر و حكوومەتە تۆتالیتارییەكەی بەردەوام دەبێت لە تێكۆشان.