ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە سەرەتای ئاداری ئەمساڵدا کۆمەڵێک لە حزبە چەپەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقیا کە پێکهاتبوون لە: حزبی شیوعی میسر، حزبی گردبوونەوەی میسر، حزبی سۆشیالیستی میسر، حزبی(سۆسیال دیموکرات)ی میسر، بەرەی گەلی تونس، حزبی قواتی شەعبی مەغریب(سۆسیال دیموکرات)، حزبی پێشکەوتن و سۆسیالیستی مەغریب، بەرەی نزال شەعبی فەڵەستین، بەرەی دیموکراتی فەڵەستین، حزبی گەلی فەڵەستین، یەکێتی دیموکراسی فەڵەستین (فدا)، حزبی شیوعی ئەردەنی، حزبی شیوعی لوبنان، حزبی پێشکەوتنی سۆسیالیستی لوبنان (وەلید جنبلات)، حزبی شیوعی عێراق، حزبی شیوعی کوردستان، لە پەراوێزی سەردانیان بۆ کۆماری چینی میللی لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین ـ بازنەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقیا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تیایدا سوپاسی حزبی شیوعی چینیان کرد بۆ ئەو بانگهێشتە کە بەو بۆنەیەوە شارەزای گۆڕانکارییەکان و گەشەسەندنی ئەو وڵاتە و شارەزاییان لە پرۆسەی بنیانتانی سۆسیالستی لە چین پەیداکرد.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و باس لە تێکۆشانی گەلانی ناوچەکە دژ بە تیرۆر و لە پێناوی دیموکراسی و ئازادی و دوا پەرەسەندنەکانی کێشەی گەلی فەڵەستین کراوە. پەیانامەی حزبە چەپەکان پشتگیری خۆیان بۆ تێکۆشانی گەلی کوردستان لە پێناوی وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی ڕاگەیاندووە.

 

چەپ وكرێكاری