ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە سەر بانگێشتی حزبی شیوعی كوردستان وەفدێكی حزبی (التقدم والأشتراكیە المغربی ) كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان (نبیل عبدالله ئەمینداری گشتی حزب و أفیلا شرفات ئەندامی مەكتەبی سیاسی و أنس صبیحی ئەندامی لیژنەی مەركەزی) گەیشتنە هەرێمی كوردستان.

رێككەوتی 18ی نیسانی 2019 شاندەكە كاتژمێر (١١)بەپێی بەرنامەیەكی دیاریكراو بە یاوری هاوڕێیان د.كاوە محمود سكرتیری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و ئەبوكاروان و شلێر عبدولمجید و ئومێد محمد صاڵح و نەبەز مستەفا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كومیتەی ناوەندی و پەیوەندییەكانی ناوەندی حزب، سەردانی قەڵای هەولێرو پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)، پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومە تی هە رێمی كوردستان ( فلاح مستفا) ــ مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمتكێشانی كوردستانیانكرد.

بریارە بەپێی بەرنامەیەك سەردانی پاریزگای هەڵبجەی شەهید و پارێزگای سلێمانی بكەن.

 

چەپ وكرێكاری