ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کارزان حەمید ـ پاریس

 

 

جگە لەساڵانی جەنگی جیهانی دووهەم، نزیکەی نەوەت ساڵە، فیستیڤاڵی لومانیتێ لەشاروچکەی لۆ بۆغجێت لەباکووری پاریس پایتەختی فەرەنسا لەناوەڕاستی مانگی ئەیلول لەرۆژانی ۱۳ بۆ ۱٥ ئەو مانگە بەرێوەچووە.ئەو فیستیڤاڵە کە ساڵانە لەلایەن حزبی شیوعی فەرەنسی و رۆژنامەی لومانیتێ L'Humanité بۆ پشتگیری سیاسی ـ کلتووری بەرێوەدەچێت.ساڵانە بەبەشداری هەزاران ڕەوت و پارتی سیاسی چەپ و شیوعیی ئەو فیستیڤاڵە دەست بەکارەکانی دەکات.

لەهەشتاو چوارەمین خوولی خۆیشیدا کە ئەمساڵ بەڕێوەچوو، بە بەشداری نیو ملیۆن کەس، فیستیڤاڵەکە بووە جەژنێکی نیشتیمانی بۆ شیوعییەکانی فەرەنساو جیهان.

سەرەتای فیستیڤاڵەکە لەهۆڵی ئاگوورا لومانیتێ لەلایەن پاتریک لویاریک، سەرنووسەری رۆژنامەی لومانیتێ بەووتارێکی پاڵپشتی و پشتگیری دەستی بەکارەکانی کرد.

هاوکات لەنێو فیستیڤاڵەکە سەرووی ٤۰۰ خێوەتگە کلتووری ـ سیاسی ـ فەرهەنگی سەرجەم نەتەوەکانی جیهان دامەزران، لەو ژمارەیەش ۱۰۰ خێوەتگە تایبەت بوون بەشیوعییەکان، لەنێو ئەوانیشدا حزبی شیوعی عێراق و، نوێنەرایەتی ئەورۆپای حزبی شیوعی کوردستان بوون، کە مۆمی ٥۱ ساڵی دامەزراندنی خۆی کووژاندەوە.

لویاریک، لەپەیامەکەیدا، باسێکی فراوانی پرۆسەی سیاسی ئێستای جیهان و ڕەوشە ئاڵۆزەکەی رۆژنامەکەی کرد، دواتر باسێکی کوورتی خەباتی هاوڕێیانی کرد.

ووتارەکەی لویاریک لەکاتێکدا بوون، زۆربەی سەکردایەتی حزبی شیوعی فەرەنسی لەسەر ستێجی شانۆ وەستابوون، پاڵپشتی هاوڕێی خۆیان دەکرد.

لەفیستیڤاڵەکە چەندین رێکخراوی سەندیکایی کرێکاران و ئافرەتان و منداڵان و مافی مرۆڤ بەشدارییان تێدا کرد، لەنێو ئەوانیشدا چەندین خێوەتگەی کورد لەپارچەکانی دیکەی کوردستان بەتایبەت پارتە چەپ و شیوعییەکانی باکووری کوردستان، کە بەچەندین چالاکی هونەری و کلتووری شوێن دەستیان دیار بوون.

شیوعییەکانی فەرەنسا ساڵانە لەو فیستیڤاڵە دروشمی ۱۰۰ شۆڕشی فەرەنسا دووپات دەکەنەوە کەبریتی بووە لە " برایەتی، یەکسانی و دادپەروەری"یە، کە بەچەندین شێوە لەپۆستەرەکاندا بەدی دەکران.

سەرنووسەرەکەی لومانیتێ هێرشکردنە سەر حکومەتەکەی ئیمانویل ماکرۆن، بێبەش نەکرد، بەتایبەت لەبەشە ئابوورییەکەی، کەزیانێکی زۆری بەچینێکی زۆری گەلی فەرەنسی گەیاندووە.

تایبەت بەپرسی شیوعییەت لەناوچەکەو جیهان، وەلید ئەلیاس ئوکەیس، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوةندي حزبی شیوعی لوبنانی، لەلێدوانێکی بۆ (رێگای کوردستان) گووتی" شیوعییەت هیچ سەردەمێک دەسەڵاتی شیوعی دانەمەزراندووە، تاوەکو شیوعییەت وەک سیستەم برووخێت، ئەگەر باسی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو بکەین، ئەوان رژێمێکی سۆسیالیتیان دروست کردبوو، نەچووبوونە قۆناغی شیوعییەت".

راشیگەیاند "یەکێک لەهۆکارەکانی پاشەکشێی شیوعییەت وپارتە شیوعییەکان کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆیی ودەرەکیی هەبوون، لەوانەش شەڕی پڕچەککردنی نێوان ئەمەریکاو سۆڤییەتی جاران".

ئوکەیس جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو کاتەی سۆڤییەت دروستبوون، قەبارەی ئابووری یەکێتی سۆڤییەت چارەگی ئابووری ئەمەریکا بووەو، بەبەراورد لەرووبەرە گەورەو فراوانەکەی ئەوکات زۆر بچووکتربوون.

ئەندامە پێشووەکەی حزبی شیوعی لوبنانی دووپاتیکردەوە " شیوعییەکانی چین هۆکاری سەرەکین لەراگرتنی باڵانس لەویلایەتە یەکگرتووەکان و، ئێستا ئەوان دەنگیان لەسەر ئاستی جیهان بیستراوە.

لەیەکەم رۆژی دەستپێکردنی فیستیڤاڵەکەش چالاکوانە فەرەنسییەکان لەسەر شانۆی سەرەکیی ئاهەنگەکان، بەئامادەبوونی دەیان هەزار کەس پشتگیری خۆیان بۆ کەیسی کوردو کوردستان و پرۆسەی ئاشتەوایی لەتورکیا دەڕبری، هاوکات هێرشێکی تووندیان کردە سەر هەنگاوەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەرامبەر کوردەکان، بەدەنگی هاواریان دەکرد بۆ ئازاد کردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە کەئێستا لەزیندانەکانی تورکیا دەستگیر کراوە.جطة لةوةي ضةندين ضالاكي بوَ رزطاركردني ئافرةتاني ئيَزيدي لةدةستي داعش و ثشتطيري مافةكاني ئافرةتان ئةنجام دران.

رۆژانی دووهەم وسێهەمی فیستیڤاڵەکە کەهاوکات بوون لەگەڵ پشووەکانی هەفتەی فەرەنسا، دیلما رۆسیف، سەرۆکی پێشووی بەرازیل سیمینارێکی دەربارەی چەپ و ڕەوتی ئابووری جیهانی پێشکەش کرد، دوابەدوای ئەویش فابيان رووسیل، ئەمینداری نیشتیمانی حزبی شیوعی فەرەنسا سیمینارێکی رێکخست و، باسی پلانی ئابووری و سیاسی فەرەنسای گرت.

بەشێکی ووتارەکەشی پەیوەندی بەهەنگاوەکانی ماکرۆن هەبوون، کە کارەساتێکی گەورەی بۆ کۆمەڵگەو چینەکانی وڵات دروستکردووە.

ئەوەی جێی باسە یەکەم فیستیڤاڵی لومانیتێ لەساڵی ۱۹۳۰ بەئامادەبوونی ۱۰۰۰ کەس بەرێوەچوو، ساڵانەش ژمارەی بەشداربووانی ئەو فیستیڤاڵە روو لەزیادبووندایەو، وەک سەرنووسەرەکەی لومانیتێ ئاشکرای کرد، ئەمساڵ ژمارەی بەشداربوونی بەردەوامی رۆژنامەکەیان گەیشتۆتە ٥۰ هەزار کەس.

Image may contain: 1 person, outdoor

Image may contain: one or more people and crowd

Image may contain: outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, sky and outdoor

Image may contain: 1 person, standing, sky and outdoor

 

 

 

 

چەپ وكرێكاری