ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە رێككەوتی 18-10-2019 كارەكانی دیداری 21مینی نێونەتەوەیی حزبە كۆمۆنیستی و كرێكارییەكان دەستی بەكارەكانی كرد لە شاری ئەزمیر لە توركیا ، حزبی شیوعی كوردستان لە رێگای بانگێشتی فەرمیەوە بەشدارە لەو دیدارە، لەم دیدارەدا 75 پارتی كۆمۆنیستی و كرێكاری لە سەر ئاستی جیهاندا بەشدارن ، بەستنی ئەم دیدارە لە ساڵیادی سەدساڵەی دامەزراندنی ئەنتەرناسیۆنالی كۆمۆنیستی و لە ژێر ناونیشانی (تێكۆشان و ململانێ‌ لە پێناو ئاشتی و سۆسیالیزم بەردەوامە )ە لە رۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە دیدارەكەدا لە بارەی رووبەروو بونەوەی سیاسەتی ئیمپریبالیزم و كاریگەرییەكانی سیاسەتی نیولیبرالیزم و نارەزایەتییەكرێكاری و جەماوەرییەكان لەسەر ئاستی ناوەخۆو جیهان ، رۆڵی پارتە چەپ و كۆمۆنیستەكان و چۆنیەتی جێگركردنی پایەكانی سۆسیالیزم دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و چۆنیەتی كاری بەیەكەوەیی هێزەچەپەكان لەسەر ئاستی جیهان بەرنامەی كاری دیدارەكە بەردەوام دەبێت .

Image may contain: 4 people, people sitting, table and indoor

چەپ وكرێكاری