ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە رێكەوتی 4-3-2017 تایبەتمەندی ناوەندی كرێكارانی حزبی شیوعی كوردستان لەگەڵ تایبەتمەندی كرێكارانی محلی كەركوك ،بەمەبەستی ئاگەداربون لە دۆخی كرێكاران وچۆنیەتی خۆرێكخستنیان سەردانی مەیدانی كرێكارانی كەركوك وناوچەی پیشەسازی كەركویانكرد . لەمبارەیەوە هیوا عمر بەرپرسی تایبەت مەندی ناوەندی كرێكارانی حزبی شوعی كوردستان بە ماڵپەری رێگای كوردستانی راگەیاند ، ئەوەی لە كرێكارانمان بیست لە ئەنجامی سیاسەتی سەرمایەداری حكومەت تادێت دەستكەوتنی كارو كرێ‌ كار كەمتردەبێتەوە ، جێ‌ بەجێ‌ نەكردنی یاساكانی كاری كرێكاران یەكێكی ترە لە كێشە هەنوكەییەكانی كرێكاران لە لایەن وەزارەتی كارەوە .

هاوكات وتیشی لە بارەی خۆئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەندیكاكانی كرێكارانی عێراق ویەكی ئایار لەگەڵ كرێكاران گفتوگۆو بیرورا ئاڵوگۆركرا .

چەپ وكرێكاری