ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای‌ رۆژێك لە بەڕێوەچوونی‌ پرۆسەی‌ دەنگدان بۆ سەرۆكایەتی ئیكوادۆر، ئەنجومەنی‌ هەڵبژاردنی‌ نیشتمانی‌ ئەو وڵاتە رێژەی سەدا نەوەدو شەشی ئەنجامی‌ هەڵبژاردنی‌ راگەیاند كە كاندیدی‌ چەپەكان رێژەی‌ سەدا پەنجاو یەك پۆینت یەكی دەنگەكانی بەدەستهێناو لەبەرامبەردا كاندیدی‌ راستڕەوەكان سەدا چل و هەشت و پۆینت نۆی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

دوای‌ راگەیاندنی‌ ئەنجامەكان، جیریمۆ لاسۆ كاندیدی راستڕەوەكان رایگەیاند، ئەو ئەنجامانە قبوڵ ناكەن‌ و داوای لەلایەنگرانی‌ كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان‌ و خۆپیشاندان بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە بەوتەی‌ ئەو لە قۆناغی‌ یەكەمی‌ هەڵبژاردندا سێ رۆژ دوای‌ پرۆسەی‌ دەنگدان ئەنجامەكان راگەیەندراون.

لینین مۆرینۆ كاندیدی‌ پارتی‌ چەپی‌ دەسەڵاتدار بۆ راگەیاندنی‌ سەركەوتنی‌ لە هەڵبژاردنەكەدا چووە بەردەم لایەنگرانی‌‌و ئاهەنگی‌ سەركەوتنی‌ گێڕا، رافاییل كوریا سەرۆكی‌ ئێستای‌ ئیكوادۆر بەشداری‌ لە ئاهەنگەكەدا كرد.

سەركەوتنی‌ مۆرینۆ لەم هەڵبژاردنەدا هەناسەیەكی‌ نوێیە بۆ چەپەكان لەكیشوەری‌ ئەمریكای‌ لاتین، بەتایبەتی‌ دوای‌ ئەوەی‌ بەمدواییە لەئەرژەنتین‌و بەرازیل‌ و پیرۆ چەپەكان لەهەڵبژاردندا گورزییان بەركەوت ‌و ئەو رەوتانە هاتنەپێشەوە كە ئاراستەیان بەلای‌ راستڕەوەكاندایە.

چەپ وكرێكاری