ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تابلۆیەكی زەیتی ماو تسی تۆنگ، سەركردەی پێشووی حزبی شیوعی چین، بە های 12.6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ماو تسی تۆنگ، لە ساڵی 1935ـەوە ئەركی سەرۆكایەتیكردنی حزبی شیوعی چینی گرتە دەست و تا ئەو كاتەی كۆچی دوایی كرد سەرۆكی ئەو حزبە بوو، ئەو كەسێكی سیاسی و سەركردەیەكی سەربازی بوو. ئێستە ئەندی وارهۆل، هونەرمەند و نیگاركێشی ئەمەریكی، وێنەیەكی زەیتی ئەوی دروست كردووە، كە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە هۆنگ كۆنگ، بە 12.6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرا بە 15 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. وارهۆل، لە ساڵی 1972ـەوە دەستی بە وێنەكێشانی زنجیرەكانی ماوی كردووە، بە تایبەت دوای باشبوونی پەیوەندیی نێوان ئەمەریكا و چین، كە دوای سەردانی ریچارد تیكسۆن لبكین، ئەو پەیوەندییانە باشبوونیان بە خۆیانەوە بینی. بۆ زانین، ماو تسی، 5 منداڵی هەبوو، دوو كچ و سێ كوڕ، كوڕێكی لە شەڕی كۆریا گیانی لە دەست دا.

چەپ وكرێكاری