ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دژ بە دواكەوتنی موچەكانیان بۆ زیاتر لە دوو مانگ، رۆژی سێشەممە دەیان كرێكاری كۆمپانیای ئۆرانۆس كە تایبەتە بەپاككردنەەی ناوچە جیاجیاكانی گەرمیان، بەسەرپەرشتی تایبەتمەندی كرێكارانی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان گردبوونەوە .

بەرپرسی تایبەتمەندی كرێكارانی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان بە پێویستیزانی حكومەت بەزووترین كات گرفتی كرێكارانی كۆمپانیای ئۆرانۆس چارەسەربكات چونكە پاككردنەوەی شارو پاكڕاگرتنی ژینگەی ناوچەكەیان لەئەستۆدایە.

چەپ وكرێكاری