ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هیوا عمر 

ئامارەكان راستی مەترسی هەڵكشانی جیاوازییە چینایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان پشت راستدەكەنەوە . تادێت كەمینەیەكی نزیك لە دەسەڵات سەرمایەكانیان زیاتر دەبێت وزۆرینەش دەكەونە ژێر یا نزیك لە هێڵی هەژارییەوە كە هاوكاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی رێژەی بێكاری . 

بەپێ روپێوی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم، رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە لە 13.5% . وە ئەگەر بەوردی و بە راستی دواین داتای حكومەت بخوینیینەوە دەلێت جگە لەو رێژەیە واتە 13.5% بێكاری، لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 241 هەزار كەس كارناكەن، كە هۆكارەكەیان بۆ بونی كۆمەلێك كۆسپ بەنمونە ئەو ئافرەتانەی منداڵیان هەیە یان دەیانەوێت مۆڵەتی دایكایەتی وەربگرن لە كەرتی تایبەت كەمتر ئاسانكارییان بۆ دەكرێت، ئەمەش وایكردووە ئافرەت زۆر روو لە كەرتی تایبەت نەكات، كەواتە رێژەی بێكاری راستەقینە لە هەرێمی كوردستان بە لابردنی ئەو كۆسپانە دەگاتە لە .8 35% . 

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. ئێستا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان 5 ملیۆن و 549 هەزار و 100 كەسە. لەو ژمارەیە 3 ملیۆن و 362 هەزار و 611 كەسیان تەمەنیان لە نێوان 15-64 ساڵدایە و دەكەونە بازاڕی كارەوە. هەروەها 224 هەزار و 508 كەس تەمەنیان لە سەرووی 64 ساڵەوەیە و دەكەونە دەرەوەی بازاڕی كار. 646 هەزار و 573 كەس تەمەنیان لە پێنج ساڵ كەمترە. ئەوانەشی تەمەنیان لە 5-15 ساڵدایە ژمارەیان یەك ملیۆن و 315 هەزار و 408 كەسە. لەوانەش ملیۆنێك و 127 هەزار و 683یان قوتابین.

بەپێی ئامارەكە ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15- 64 ساڵدایە و بە "هێزی كار" ناودەبرێن، ژمارەیان یەك ملیۆن و 382 هەزار و 285 كەسە، لەوانە یەك ملیۆن و 195 هەزار و 263 هەزار كەسیان كار دەكەن. هەروەها 187 هەزار و 22 كەسیان بێكارن، بەڵام ئارەزووی كار دەكەن و بەدوایدا دەگەڕێن.

هەر بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندان، رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان 13.5%ە، ئەوانەشی لە چوارچێوەی بازاڕی كاردان و كاردەكەن رێژەی 52%یان لە كەرتی گشتیدان كە ژمارەیان 627 هەزار و 501 كەسە.

لە هەرێمی كوردستان هێزی كار و كەسانی ناكارا، هاوتان، 1.3 ملیۆن كەس كار دەكەن یان دەیانەوێت كار بكەن و بەشوێنیدا دەگەڕێن، بەڵام 1.2 ملیۆن كەس كار ناكەن و بەشوێن كاریشدا ناگەڕێن.

جەوهەری كێشەكە لە چیدایە ؟

بەپێ نەخشە رێگای بانكی جیهانی وحكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020، كە لە ئەنجامی كۆنفرانسێك هات بە ئیشرافی بانكی نێودەوڵەتی و لە رێگای دەزگای رەند لە مانگی ئایاری ساڵی 2016 ودواتریش لە ئەنجومەنی وەزیرانیش پەسەندیكرد، وەك دیدگای حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2020 نەخشەرێگاكە بۆتە بەرنامەی حكومەت كە خاڵە سەرەكییەكانی برتییە لە زیادكردن ودانانی رسومات وباج لەسەر هاوڵاتیان وكەمكردنەوەی مەسرەفی حكومەت لە رێگای كەمكردنەوی ژمارەی وكرێكارانی كەرتی گشتی (فەرمانبەران) وخانەنشینان ونەهێشتنی كۆمەكی حكومەت بۆ بوارەكانی خزمەتگوزرای وبنزین ونەوت وخۆراك هتد . هاوكات فرۆشتنی كەرتی گشتی بۆ كەرتی تایبەت ودابینكردن وپاڵپشتی بۆ پرۆژە سەرمایەدارەكان یەكێكی ترە لە ئەولەویەتی پرۆژەكە . 

كەواتە بەرزبونەوەی رێژەی بێكاری وهەژاری دەرئەنجامە، پەیرەوكردنی پاشەكەوتی ئیجباری سیاسەتێكی پلان بۆ دارێژراوە، لەلایەكە لە چوارچێوەی كەمكردنەوی مەسروفاتی حكومەتە وەك لەسەرەو ئاماژەمان پێدا لە لایەكی تر ناچاركردنی فەرمانبەرانە بە وازهێنان لە كەرتی گشتی . زیادكردنی باج ورسوماتەكانی شارەوانی وەك پارەی بەناوكردنی خانو وسەیارە وبریاری وەرگرتنی پارەی زبڵی ماڵان وفرۆشتنی كەرتی كارەباو نەمان یان كەم بونەوەی داودەرمان لە نەخۆشخانەكانی حكومەت وخزمەتگوزارییەكانی تری گشتی،پاكێجێكە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو حكومەت لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی بریاری لەسەرداوە، ئەوانە بەشێكن لە كۆمەلێك هەنگاوی تر لە داهاتوو دەیبینین كە لە ئێستاوە بەرپرسانی حكومەت ودەزگا راگەیاندنە گەورەكانیان خەریكی هێرش وناشرینكردنی كەرتی گشتین،وەك لە دواین وتاری سەرۆكی حكومەت،هەموو كەم وكوری وشكستەكانی حكومرانی وكەرتی تەندورستی دەخاتە ئەستۆی كەرتی گشتی و بانگشە بۆ بەتایبەتكردنی دەكات . 

لەماوەی پێشوو توێژەپەراوێزخراوەكانی وەك كرێكارانی كەرتی گشتی وكەرتی تایبەت تائاستێك سودمەندبوون لە خزمەتگوزارەكانی كەرتی گشتی بەتایبەت خزمەتگوزاری تەندورستی وخوێندن . بەڵام بەكرداری ئێستا نەخۆشخانە وقوتابخانەو زانكۆ حكومییەكان هەربەناو ماون ئاست وكوالێتیان تەواو دابەزێنراون بەهۆی پشتگوێخستن وخەرج نەكردنی بوجەی تایبەت بۆیان كە لەم دۆخەش كرێكاران زەرەرمەندی یەكەمن، ئامانج لێی ناشرینكردنی ئەوكەرتەیە بۆ جوانكردنی كەرتی تایبەت كە دەسەڵات راستەوخۆ وناراستەوخۆ خاوەنی كارتی تایبەتە . 

لە وەها دۆخێكدا، بێگومان رێژەی هەژاری وبێكاری بەرزدەبێتەوە لەگەڵ بەرزبونەوی رێژەی نەخۆشی ومردن كە هەژاران ناتوانن چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەتایبەتییەكان بەهۆی بەرزی نرخەكانیان وەربگرین .

لە هەرێمێكی دەوڵەمەند بۆچی دەبێت رێژەی بێكاری بگاتە .8 35% . ؟ 

بۆچی دەبێت هاوڵاتیان لە غیابی ئاسایش و دڵنیایی كۆمەڵایەتی بژین ؟

بۆچی دەبێت رۆژانە كرێكار بەهۆی كارەوە گیان لەدەستبدات و زیاتر لە سەد هەز

چەپ وكرێكاری